بەهای پیشەسازیی کارگەکانی ئاسن و شیش لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 3.5 ملیار دۆلار

14-12-2022
.
.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
چوار هەزار ساڵە پیشەسازیی ئاسن کاری تێدادەکرێت، ساڵانە دوو ملیار تۆنی لێ بەرهەم دەهێندرێت لە جیهاندا. یەکێکە لە کۆڵەکەکانی پیشەسازی، لە عێراق 28 کارگەی ئاسن و شیش هەن، 23 کارگەیان دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە واتا 82٪ـی کارگەکانی ئاسنی عێراق لە هەرێمی کوردستانن.
 
توانای بەرهەمهێنانی کارگەکانی ئاسن لە عێراق 5.3 ملیۆن تۆنە، لەو ژمارەیە 4.8 ملیۆن تۆنی بەرهەمی هەرێمی کوردستانە واتا 90٪ توانای بەرهەمهێنانی ئاسن لە هەرێمی کوردستانە. بڕی بەکارهێنانی شیش و ئاسن لە هەرێمی کوردستان ساڵانە دەگاتە 800 هەزار تۆن.
 
دابەشبوونی کارگەکانی ئاسن و شیش بە گوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە: هەولێر 13 کارگە، سلێمانی پێنج کارگە و دهۆک پێنج کارگە.
 
کاریگەریی جووڵەی پیشەسازیی کارگەکانی ئاسن و شیش لە هەرێمی کوردستان ئەگەر بە توانای تەواوەتی خۆیان کاربکەن دەگاتە 3.5 ملیار دۆلار؛ ئەم پیشەسازییە هۆکاری رەخساندنی 91 هەزار هەلی کاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیە، 10 هەزاریان راستەوخۆ لەنێو کارگەکان کاردەکەن، کە 60٪ـی کارمەندی خۆماڵین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە