رووداو دیجیتاڵ
پێشبینییەکان بۆ زیادبوونی خستنەڕووی نەوت و کەمبوونەوەی خواست، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی دابەزاند.
لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە یەک بەرمیل نەوتی برێنت نزیکەی 16 سەنت دابەزی و بە 72 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 13 سەنت دابەزی و بە 68 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا رایگەیاندووە، تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا، ئەم ساڵ دەگاتە 13.23 ملیۆن بەرمیل کە 300 هەزار بەرمیل زیاترە لە تێکڕای قەبارەی بەرهەمهێنانی ساڵی رابردوو.
ئەو دامەزراوەیە هەروەها قەبارەی خستنەڕووی نەوتی لەسەر ئاستی جیهاندا لە 102.5 ملیۆن بەرمیلەوە بەرزکردووەتەوە بۆ 102.6 ملیۆن بەرمیل.
پێشبینییەکانی کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا هاوتەریبە لەگەڵ نوێترین پێشبینییەکانی رێکخراوی ئۆپێک کە خواستی بۆ بەکارهێنانی نەوت لە ئەم مساڵ و ساڵی داهاتوو کەمکردبووەوە.
شارەزایانی بانکی ئۆستراڵیی نیوزلاندی لەو بارەیەوە لە یاداشتێکدا بۆ بازرگانانی نەوت روونیانکردووەتەو: "کەمبوونەوەی خواست لەلایەن چینەوە بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی نەوتە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ