نرخی نەوتی برێنت دابەزی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی نەوت رۆژی هەینی بەهۆی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کەنداوی مەکسیکۆ دابەزی کە یەکێکە لە ناوچە "گرنگە" نەوتییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 36 سەنت دابەزی و بە 71 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 32 سەنت دابەزی و بەرمیلێک بە 68 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
باب یاوگەر، بەڕێوەبەری بەشی مامەڵە نەوتییەکان سەر بە بانکی میزۆهۆ-ی ژاپۆنی لەوبارەیەوە رایگەیاند، "دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کەنارە ئاوییەکانی کەنداوی مەکسیکۆ لەدوای سەرهەڵدانی 'باهۆزی فرانسین' بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی نەوت."
 
ئەو شارەزایە دەڵێت: "پاڵاوگە نەوتییەکان لە کەنداوی مەکسیکۆ دەستیان بە بەرهەمهێنان کردووە بە 100% توانای خۆیان و سەکۆ نەوتییەکانیش کەوتوونەتەوە کار."
 
بەهۆی باهۆزی فرانسین لە چەند رۆژی رابردوودا 42%ـی بەرهەمهێنانی نەوتی کەنداوی مەکسیکۆ وەستا ئەوەش بووە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە