%50ی گەشتیارەکانی ئەحمەدئاوا و زەڵم عەرەبن

رووداو - هەڵەبجە

سه‌يرانگاکانی ئه‌حمه‌د ئاوا و زه‌ڵم، ناوبانگێكى تايبه‌تيان لاى عه‌ره‌به‌كانى عێراق هەیە، له‌ %50-ى ئه‌و گه‌شتيارانه‌ى سه‌ردانى ئه‌م سه‌يرانگايه‌ ده‌كه‌ن عه‌ره‌بى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراقن.


پێش قه‌يرانه‌كان ساڵانه‌ نزيكه‌ى 400 هه‌زار گه‌شتيار سه‌ردانى ئه‌حمه‌دئاوا و زه‌ڵميان ده‌كرد، ئێستا ژمارەکە كه‌م بووه‌ته‌وه‌ بۆ نزيكه‌ى 100هه‌زار گه‌شتيار.

جگه‌ له‌ عه‌ره‌به‌كان، له‌ 10% بۆ له‌ 15%-ى گه‌شتياره‌كانى ئه‌م سه‌يرانگايه‌ خه‌ڵكى بيانى ده‌ره‌وه‌ى عێراقن.

ناوچه‌ گه‌شتياريه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ ئاوى زۆر و كه‌شوهه‌واى فێنك و جوانى سرووشته‌كه‌يان، سه‌رنجى گه‌شتياران راده‌كێشن.