راوێژکارێکی سوودانی: کورتهێنان و قەرزی ئەم ساڵ لە ئاستی ئاساییدایە

18 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاماژەی بە پێویستی بۆ قەرزکردنی 10 تریلیۆن دینار بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی 6 مانگی سەرەتای ئەم ساڵ کردووە. راوێژکارێکی سوودانی دەڵێت، قەرزەکە هیچ بارگرانییەک لەسەر بودجە دروست ناکات.
 
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "وەزیری دارایی عێراق پێی راگەیاندین لەم 6 مانگەی سەرەتای ئەم ساڵدا 9 ترلیۆن دینار کورتهێنان هەبووە، بۆیە ناچارن 10 ترلیۆن دینار بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە قەرز بکەن."
 
جەمال کۆچەر گوتیشی، "وەزیری دارایی گوتی 3 ترلیۆن دیناری کورتهێنانەکە پەیوەندی بە رادەستنەکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە."
 
لەو بارەیەوە مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو کورتهێنانە و قەرزکردنی 10 ترلیۆن دینار بۆ پڕکردنەوەی رێژەی 15٪ـی کۆی ئەو بڕە خەمڵێندراوە گریمانەییە پێکدێنێت کە بۆ کورتهێنان کراوە لەم ساڵی داراییدا، بۆیە شتێکی ئاساییە و لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی دەرناچێت."
 
مەزهەر محەممەد ساڵح گوتیشی، "قەرزکردنی ئەو بڕە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەیە کە لە بودجەی گشتیی ئەم ساڵ بەرامبەر داهاتی ناوخۆیی دروستبووە. یاسای بودجە گشتیی سێ ساڵیی ژمارە 13ی ساڵی 2023 کورتهێنانی گریمانەیی ساڵانە بە نزیکەیی 64 تریلیۆن دینار خەمڵاندووە."
 
بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2024 تەنیا خشتەکەی نێردرایە پەرلەمان؛ قەبارەی خەرجیی بودجە بە 211 تریلیۆن و 900 ملیار دینار، داهات بە 147 تریلیۆن و 800 ملیار دینار و کورتهێنان بە 64 تریلیۆن دینار خەمڵێندراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 19 بازاڕی ناوەندی لە عێراقدا هەبوون، کە لە دوای 2003ـوە سەرجەمیان داخراون

وەزارەتی بازرگانیی عێراق سێ بازاڕی ناوەندی لە بەغدا دەکاتەوە

سەبارەت بە گرنگیی بازاڕە ناوەندییەکان بۆ هاونیشتمانیان؛ زوهرە گەیلانی دەڵێت "دانانی نرخ بۆ کاڵا و شتومەکەکان لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و چاودێریی راستەوخۆی حکومەت بۆ نرخەکان؛ دوو لە گرنگترین سوودەکانی ئەو بازاڕانەن."