بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 201 ملیۆن دۆلاری فرۆشت؛ 100 دۆلار بە 153 هەزار و 500 دینارە

14-08-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن نرخی دینار و دۆلار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ زیاتر لە 201 ملیۆن دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە تەنیا 25 ملیۆن و 550 هەزار دۆلاری بە نەختینە داوەتە بانکەکان. ئەمڕۆش بەهای دینار زیاتر دابەزی و لە هەولێر 100 دۆلار بە 153 هەزار و 500 دینارە.
 
رۆژی دووشەممە 14ـی ئابی 2023، بانکی ناوەندیی عێراق 201 ملیۆن و 236 هەزار و 671 دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە 22 ملیۆن و 710 هەزار دۆلاری بە نەختینە و ئەوی دیکەی بۆ حەواڵەیە.
 
کاژێر 01:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 153  هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
هاوکات جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی، 100 دۆلار بە 153 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا 100 دۆلار بە 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا. 
 
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار بەرزبکاتەوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە