رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە دەکرێت و چوار خۆراکیش بۆ بەشە خۆراکی مانگانە زیادکراوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازئی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەی پێنجشەممە 15-7-2021 دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی شەش دەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل ئاشکرای کرد هەر سبەی دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆرای مانگانەش دەکرێت، لەو مانگەدا جگە لە شەکر، زەیت و برنج، دوو خۆراکی دیکەش دابەشکدەکرێن کە بریتین لە پاقلەمەنی (نۆک، نیسک و فاسۆلیا) و دۆشاوی تەماتە کە یەکەمجارە دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنی دابەشبکرێت".
بڕی بەشەخۆراکی مانگانەی هەر تاکێک:
ئارد: 9 کیلۆگرام
برنج: 3 کیلۆگرام
شەکر: 1 کیلۆگرام
دۆشاوی تەماتە: 400 گم
پاقلەمەنی: 1 کیلۆگرام
زەیت: یەک لیتر
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ