یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 64 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

14-04-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هێشتا ئەو شەڕە بازرگانییەی کە لە ئارادایە و رۆژانە دۆناڵد ترەمپ یان تووندی دەکات یان خاوی دەکاتەوە، بە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی نەوت هەژمار دەکرێت.
 
رۆژی دووشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 29 سەنت دابەزی و بە 64 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش 27 سەنت دابەزی و بە61 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
هەردوو نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوکو ئێستا 10 دۆلار لە بەهای خۆیان لەدەستداوە، بەهۆی شەڕی بازرگانی و سەپاندنی پێناسە گومرکییەکانی لەلایەن ئەمریکا و چینەوە.
 
بانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینی کردووە، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ نرخی نەوتی برێنت لە نزیکەی 63 دۆلار و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش لە دەوروبەری 59 دۆلار مامەڵەی پێوەبکرێت.
 
شرۆڤەکاران پێیانوایە، هەرچەندە پێشبینیکراوە لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵدا خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت رۆژانە 300 هەزار بەرمیل زیاد بکات، بەڵام رووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و چین لە شەڕی بازرگانی، بە ئەگەری زۆرەوە دەبێتە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو. ئەمریکا پێناسی گومرکی بەڕێژەی 145٪ و چین بەڕیژەی 125٪ لەسەر کاڵای وڵاتی بەرامبەر سەپاندووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 705 هەزار دینارە

نرخی زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە، لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیەدا ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و ئۆنسەیەکی بۆ 3395 دۆلار بەرزبووەوە کە بەرزترین ئاستیەتی لە مێژووی مامەڵەکانی ناو بازاڕدا. یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 705 هەزار دینارە.