رووداو - ئیستەنبوڵ
دوای ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانیان، رووسیا و تورکیا لەسەر زۆرینەی پرسەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن، تەنیا پرسی تەماتە نەبێت، کە تورکیا هەناردەکارێکی گەورەی ئەو بەرهەیە.
تورکیا یەکێکە لە وڵاتە بەرهەمهێنەرە گەورەکانی سەوزە و میوە، کە بەپێی خەمڵاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵانە 1.1 ملیار تۆن سەوزە و میوە بەرهەمدەهێنێ، تەماتە بە 162 ملیۆن تۆن لە پلەی یەکەمە.
لە ساڵی 2015ـدا تورکیا بە بەهای 259 ملیۆن دۆلار تەماتەی هەناردە کردووە، بەڵام تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ رووسیا لە 2016 بۆ 87 ملیۆن دۆلار کەمبووەوە. ئەوەش خاڵی سەرەکی نیگەرانی تورکیایە.
پێشتر تورکیا ساڵانە 350 هەزار تۆن تەماتەی هەناردەی رووسیا دەکرد، بەڵام لە 2015 دۆخەکە گۆڕا، ئەوەش دوای خستنەخوارەی فڕۆکەیەکی رووسی لەلایەن تورکیاوە لە سنووری نێوان سووریا و تورکیا.
ئێستا پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و ئەنقەرە بەرەو ئاسایبوونەوەی تەواو دەچن. ئەمساڵ ڤلادمیر پووتین و ئەردۆغان، سەرۆکی هەردوو وڵات هەشت جار چاویان بە یەکدی کەوتووە، تورکیاش تەماتەی چاوی لە رێککەوتنی کۆتاییە لەسەر پرسی تەماتە.
تورکیا سەوزە و میوە هەناردەی نزیکەی 100 وڵات دەکات، لەنێویاندا وڵاتانی ناوچەکە و رووسیا و ئەوروپا. ئێستا داهاتی کشتوکاڵی 15 ملیار دۆلارە، بەڵام ئامانجەکەی بۆ ساڵی 2023 چەند هێندەیە.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ