نرخی زێڕ دابەزی بۆ نزیکەی 2462 دۆلار

دوێنێ کاژێر 08:01
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی سێشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بەهۆی کۆکردنەوەی قازانج لەلایەن بازرگانانەوە دابەزی.
 
رۆژی دووشەممە بەهۆی ئەگەرەکانی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و بە پێچەوانەوە، نرخی زێڕ تاوەکو 2477 دۆلار بەرزبووەوە، کە بەرزترین ئاستی نرخی زێڕ بوو لە یەک هەفتەی رابردوو بوو. بەڵام رۆژی سێشەممە نرخی زێر دابەزییەوە بۆ نزیکەی 2462 دۆلار.
 
تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (کەی سی ئێم ترەید) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "کۆکردنەوەی قازانج لەلایەن بازرگانان هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕە."
 
بازرگانان چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە نرخەکانی کۆفرۆشی دەکەن لە دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ بڵاودەبنەوە و هەروەها ئامارەکانی پەیوەست بە نرخەکانی بەکارهێنەر لە رۆژی چوارشەممە کە دەتوانن تیشک بخەنە سەر هەڵاوسان لە ئەمریکا.
 
پێشبینی دەکرێت لە ئاستی مانگانەدا رێژەی هەڵاوسان بەڕێژەی 0.2% بەرزبێتەوە و ئەوەش کاریگەری لە سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دادەنێت.
 
بازاڕەکانی ئەمریکا ئێستا پێیانوایە بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە مانگی ئەیلوولدا 50 خاڵ لە سوودی بانکی کەمبکاتەوە.
 
کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا کاریگەری ئەرێنی لەسەر نرخی زێڕ دادەنێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە