بانکی ناوەندیی زیاتر لە 207 ملیۆن دۆلاری فرۆشت؛ دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 153 هەزارە

رووداو دیجیتاڵ

بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 207 ملیۆن دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە تەنیا 22 ملیۆن و 710 هەزار دۆلاری بە نەختینە داوەتە بانکەکان. ئەمڕۆش بەهای دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 153 هەزار دینارە.
 
رۆژی یەکشەممە 13ـی ئابی 2023، دوای رۆژانی پشووی هەفتە، بانکی ناوەندیی عێراق 207 ملیۆن و 684 هەزار و 288 دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە 22 ملیۆن و 710 هەزار دۆلاری بە نەختینە و ئەوی دیکەی بۆ حەواڵەیە.
 
ئەمڕۆ کاژێر 11:00، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوای فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، بەهای دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا 100 دۆلار بە 152 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار بەرزبووەتەوە. حاجی سابیر باواجی گوتی، ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 4 ملیۆن و 450 هەزار تمەنی ئێرانییە لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو، 100 دۆلار بە نزیکەی 4 ملیۆن و 900 هەزار تمەن بوو.
 
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار بەرزبکاتەوە.