مەرجەکانی پێدانی قەرزی بچووک لە بانكی هەرێمی بازرگانی

13-08-2017
سیامەند کەریم
هەر کەس داوای قەرز دەکات دەبێ بیرۆکەی پرۆژەکەی و وردەکاریی لە بارەیەوە بە بانک بدات
هەر کەس داوای قەرز دەکات دەبێ بیرۆکەی پرۆژەکەی و وردەکاریی لە بارەیەوە بە بانک بدات
نیشانەکردن بانکی ئاڕتی
A+ A-

رووداو- هەولێر

پێدانی قەرز دەتوانێ پلانی بازرگانی و پرۆژەی خەڵکێکی زۆر بخاتە سەر پێ، بانکی ئاڕ تی کە لە هەولێر لە سەر شەقامی گوڵان هەڵکەوتووە، تاکو 50 ملیۆن دینار قەرز دەداتە ئەوانەی پرۆژەیان هەیە.


چەند مەرجێک بۆ پێدانی قەرز دانراون، هەر کەس داوای قەرز دەکات دەبێ بیرۆکەی پرۆژەکەی و وردەکاریی لە بارەیەوە بە بانک بدات، ئایا پرۆژەکە دەستی پێکرابێت یان پلانی دەستپێکردنی هەبێ،  لە بەرامبەردا بەپێی هەندێ رێوشوێن قەرز وەردەگرێ. 

دوای ئەم پرۆسەیە لیژنەی هەڵسەنگاندن لە بانکیRT سەیری داواکە دەکات، ئەگەر ئەو مەرجانەی تیا بێ کە داواکراون ، رەزامەندی خەرجکردنی قەرزی بۆ دەکرێ و بەرزترین بڕی قەرزەکە 50 ملیۆن دینارە.

ئەگەر قەرزەکە کەمتر بێت لە 20 ملیۆن دینار 2 فەرمانبەری حکومەت دەبنە کەفیلی گەرەنتی گێڕانەوەی قەرزەکە دەکەن.

ئەگەر زیاتر بێ لە 20 ملیۆن دینار دەبێ گرێبەستی خانوو یان زەوی لای بانکەکە دانرێ ، بە هەر هۆکارێک ئەگەر قەرزەکە نەگێڕدرایەوە بانک بە مافی خۆی دەزانێ دەست بە سەر خانوو یان زەویەکەدا بگرێ.

ئەگەر پرۆژەیەک داوای 30 ملیۆن دینار قەرز بکات، قەرزەکە وەرگرێ بەڵام بە 3 ساڵ بیداتەوە، دەبێ 3 ملیۆن و 300 هەزار سودی لێبدات، واتە 33 ملیۆن و 300 هەزار دینار دەداتەوە، بەڵام هەر لەگەڵ خەرجکردنی 30 ملیۆنکەدا، ملیۆنێک و 650 هەزار سود دەدات ، واتە 5.5% و لەکاتی وەرگرتنی پارەکە 28 ملیۆن و 350 هەزار دینار کاش وەردەگرێ.


داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە