بانكی هەرێمی بازرگانی پێدانی قەرزی بچووكی راگەیاند

13-08-2017
ئەلەند مەحوی
نیشانەکردن قەرزی بچووك ئاڕتی بانک
A+ A-

رووداو - هەولێر

بانكی هەرێمی بازرگانی ناسراو بە RT Bank خزمەتگوزاری پێدانی قەرزی بچووكی راگەیاند، بڕی قەرزەکەش دەگاتە 50 ملیۆن دینار.

لە راگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، ئاڕتی بانک رایگەیاندووە: لەپێناو بنیاتنانی ئابوورییەكی بەهێز و سەربەخۆ بۆ هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بانكی بە بەرزترین ئاست رایدەگەیێنین.

بانکەکە روونکردنەوەی زۆرتری داوە: "ئێستا هاونیشتمانیان و گەنجانی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بانكەكەمانەوە دەتوانن بۆ بنیاتنانی پرۆژەی تایبەت بە خۆیان داوای قەرزی بچووك بكەن، یاخود بۆ تەواوكردنی پرۆژەكانیان كە بڕەكەی دەگاتە 50 ملیۆن دینار".

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرزی بچووکی دەدایە پڕۆژە بچووکەکان، بەڵام لەدوای دروستبوونی قەیرانی داراییەوە حکومەت ئەو خزمەتگوزارییەی راگرت.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە