نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ 2410 دۆلار

13-07-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی زێڕ لە نزیک ئاستی هەستیاری 2400 دۆلار، مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە بەهێزی بەرگری لە ئاستە بەرزەکانی خۆی لەم ساڵدا کردووە.
 
رۆژی هەینی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە 2370 دۆلارەوە بەرزبووەوە بۆ 2410 دۆلار.
 
دوای بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی زانکۆی میشیگن لەسەر کەمبوونەوەی خواستی بەکارهێنان لە ئەمریکا، بەهای دۆلار رۆژی هەینی بەڕێژەی 0.4% بەراورد بە دراوەکانی دیکە دابەزی و ئەوەش نرخی زێڕی بەرزکردەوە.
 
بەپێی راپرسییەکان چانسی کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە مانگی ئەیلوولی ئەم ساڵدا بەرزبووەتەوە بۆ 94%.
 
هاوکات لەگەڵ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە، رۆژی هەینی هەروەها سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا دابەزی بۆ 4.19%.
 
کریستیەن بۆرجۆن، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (ئێف ئێکس ستریت) لەبارەی ئاراستەی نرخی زێڕ پێیوایە، لە دوای شکاندنی ئاستی 2400 دۆلار، ئێستا رێگە خۆش بووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئاستەکانی 2450  دۆلار 2500 دۆلار.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە