وەزیری نەوت: عێراق گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال جێبەجێ دەکات

13-07-2022
ئاسۆ فیشەگی
A+ A-

رووداو-هەولێر

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی نەوت هەموو گرێبەستە نەوتییەکانی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی جێبەجێ دەکات.
 
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پاتریک بویانێهـ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی لە پاریس، ئەمڕۆ چوارشەممە 13.7.2022، لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد: "ئەم دیدارە بۆ بەدواداچوونی ئەو پێشکەوتنە تەکنیکی و کارگێڕییە بوو، کە لە چوار گرێبەستەکەی رێککەوتنی نێوانمان بەدیهاتووە. یەکێک لەو گرێبەستانە تایبەتە بە وەبەرهێنان لە گازی کێڵگەی ئەرتاوی، دوای واژۆکردنی گرێبەستی دیزاینی کۆمەڵگەی ناوەندیی ئەرتاوی لە نێوان کۆمپانیای گازی باشوور و کۆمپانیای (KBR) بە هاوئاهەنگی لەگەڵ تۆتال".
 
ئیحسان عەبدولجەبار گوتیشی: "لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆتال پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی دەریامان تاوتوێ کرد، کە بۆ بەردەوامیدان و زیادکردنی بەرهەمهێنانە لە کێڵگەکانی نەوت لە باشووری عێراق. هەروەها لە دیدارەکەدا پێشخستنی کێڵگەی ئەرتاوی و شێوازی جێبەجێکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان بۆ بەرهەمهێنانی یەک هەزار مێگاوات کارەبا لە وزەی خۆر".
 
هەر لە راگەیێندراوەکەی وەزیری نەوتدا هاتووە، پاتریک بویانێهـ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی دڵنیاییدا کە پشتیوانی عێراق دەبن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی بۆ گەشەپێدانی کەرتەکانی وزە و نەوت، هەروەها دڵنیایی دا کە "کۆمپانیای تۆتال پابەندە بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق".
 
ئەم لێدوانەی وەزیری نەوتی عێراق دوای چەند کاژێرێک هات لە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی نیازی کشانەوەی کۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی لەو گرێبەستانەی کە بەشێوەیەکی سەرەتایی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق واژۆی کردوون، بەهۆی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەسەندکردن و گۆڕینی گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال بۆ گرێبەستی هەمیشەیی.
 
وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی نۆی ساڵی 2021دا، چوار گرێبەستی بە گوژمەی 27 ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی واژوو کرد، بۆ جێبەجێکردنی چوار پڕۆژەی گەورە، کە بریتین لە: کۆکردنەوە و پاڵاوتنی 600 مەترسێجا گاز، پێشخستنی کێڵگەی ئەرتاوی لە باشووری عێراق، لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەورەی گواستنەوەی ئاوی کەنداو بۆ دەرهێنانی نەوتی خاو و دروستکردنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بە توانای 1000 مێگاوات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.