لیژنەیەک بۆ وردبینیی شایستەى دارایی دوو ساڵى هەرێمى کوردستان پێکهێندرا

دوێنێ کاژێر 11:19
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لیژنەیەک بۆ وردبینیى شایستەى دارایی دوو ساڵى هەرێمى کوردستان لە بەغدا پێکدەھێنێت؛ بە گوتەى یەکێک لە ئەندامانى لیژنەکە، بەگوێرەى خشتەى بودجە وردبینییەکە دەکەن.
 
بەپێی بڕیارێکى عەتوان عەتوانى، سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق کە 11ى کانوونى دووەمى 2025 دەریکردووە، لیژنەیەکى لاوەکى پێکهێندراوە کە ئەحمەد جبووری، جێگرى یەکەمى سەرۆکى لیژنەى دارایی سەرۆکایەتیى دەکات و 6 ئەندامى هەیە.
 
لە نووسراوى ئەو بڕیارەدا هاتووە، "ئەو لیژنەیە بۆ بەدواداچوونى شایستەى دارایی هەرێمى کوردستانە بۆ ساڵانى 2024 و 2025."
 
ئەندامانى لیژنەکە پێکهاتوون لە عودەى عەواد، جەمال کۆچەر، مستەفا گەرعاوى، فەیسەڵ نائیلی، نەرمین مەعرووف، ئەندامانى لیژنەى دارایی لەگەڵ سەمیر موبارەک، بڕیاردەرى لیژنەکەى پەرلەمان.
 
جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەکە بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، ئەرکەکەیان وردبینیکردنە لەو ژمارانەى لەبارەى خەرجیى پارەى مووچە لەنێوان بەغدا و هەولێر راگەیێندراون.
 
پشکى پارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتیى عێراق زیاتر لە 11.5 تریلیۆن دینارە.
 
وەزارەتى دارایی عێراق دەڵێت، بۆ ساڵى 2024 تەواوى پارەى مووچەى ناردووە، لە کاتێکدا وەزارەتى دارایی و ئابووریى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، بەغدا 10.7 تریلیۆن دینارى بۆ مووچە ناردووە.
 
جەمال کۆچەر دەڵێت، "ئەو لیژنەیە سەردانى هەرێمى کوردستان یان وەزارەتى دارایی عێراق ناکەن بۆ ئەو مەبەستە، بەڵکو وردبینییەکەیان لەسەر بنەماى خشتەى بودجە دەکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران.

لە عێراق بانکێکی نوێ بە سەرمایەی یەک تریلیۆن دینار دادەمەزرێندرێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە دامەزراندنی بانکێکی نوێ بە سەرمایەی یەک تریلیۆن دینار. هەروەها بڕیاردرا خانەنشینان بەدەر بکرێن لە لێبڕینی مووچەکانیان بۆ پشتیوانی غەززە و لوبنان.