رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، دابەزی.
هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ کەمبوونەوەی خواست و بەرزبوونەوەی قەبارەی نەوت و بەنزینی کۆگاکراو لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە.
بەر
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 15 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 73 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 21 سەنت دابەزی و یەک بەرمیلی بە 70 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەردوو نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساسی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە نزیکەی 1 دۆلار بەرزبوونەوە.
بەپێی نوێترین راپۆرتی مانگانەی ئۆپێک، خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت لە 2025دا بەڕێژەیەکی کەمتر لە پێشبینییەکانی پێشوو بەرزدەبێتەوە.
شرۆڤەکارانی بانکی ئۆسترالیی نیوزلاندی رایانگەیاند، "بازرگانان ئێستا چاویان لە راپۆرت و هەڵسەنگاندنەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەیە بۆ ئەوەی هێمای زیاتریان لەسەر دۆخی بازاڕ بەتایبەتی خواست و خستنەڕوو لە ساڵی داهاتوودا دەستبکەوێت."
کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا لەلایەکی دیکەوە ئاشکرای کردووە، قەبارەی بەنزین و بەرهەمە نەوتییەکان لە هەفتەی رابردووەوە زیادبووە، ئەوەش گوشاری بۆ نرخەکانی نەوت دروستکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ