رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی نرخی ئۆنسەیەک زێڕ دوێنێ گەیشتە 2720 دۆلار و بەرزترین ئاستی لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا تۆمارکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە پرۆسەی کۆکردنەوەی قازانج، نرخی زێڕی دابەزاند و رێگەی نەدا بگاتەوە ئاستە بەرزەکانی رۆژی چوارشەممە.
لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، رۆژی پێنجشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕێژەی 0.5٪ دابەزی و ئۆنسەیەکی بە 2704 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە هەمان رێژە دابەزی و بە 2744 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئاجای کێدیا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای (کێدیا) لە مۆمبای لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئەم هەفتەیە هۆکارە جیۆسیاسییەکان، کڕینی زێڕ لەلایەن بانکی ناوەندیی چین و پێشبینییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا، نرخی زێڕی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە، لەبەر ئەوەش رۆژی پێنجشەممە تەنیا کۆکردنەوەی قازانج بووەتە هۆکاری دابەزینی کاتیی نرخی زێڕ."
ئاجای کێدیا دەڵێت، بارودۆخی ئێستا بەتایبەتی لە مامناوەنددا پاڵپشتیکارە بۆ نرخی زێڕ و ئاراستەی نرخی زێڕ بەرەوە بەرزبوونەوەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ