رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10 تەواو بووە و چاوەڕێ دەکەن وەزیری دارایی عێراق واژۆی بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی دووەم، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10 تەواو بووە."
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، دۆکیۆمێنتەکە هەمووی دەکرێتە "یاداشتێک و بۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بەرز دەکرێتەوە تاوەکو واژۆی لەسەر بکات و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات."
رۆژی 03-11-2024 لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی داراییەوە براوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو وردبینیی تێدا بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەرێمى کوردستان مانگانە پێویستى بە 988 ملیار دینارە بۆ مووچە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ