نرخی نەوتی برێنت دابەزی؛ بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

دوێنێ کاژێر 07:27
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی نەوت رۆژی هەینی دابەزی، بەڵام لە ئاستی هەفتانەدا، بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەگەری پچرانی گواستنەوەی نەوت، دوو هەفتەیە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
رۆژی هەینی نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 36 سەنت دابەزی و بە 79 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 29 سەنت دابەزی و بە 75 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
تیم سایکامۆر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ماتادۆر ئێکۆنۆمیکس لەو بارەیەوە رایگەیاند: "بازاڕی نەوت هەست بە گرژییەکان و توندیییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات."
 
سایکامۆر دەڵێت: "ئیسرائیل سەرقاڵی تاوتوێی وەڵامدانەوەی خۆیەتی بە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران."
 
جۆن کیلدۆڤ، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای راوێژکاریی ئیگەین کاپیتاڵ لەو بارەیەوە دەڵێت: "نرخی 75 دۆلاری نەوتی سووکی تەکساس، هێمایەی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوتە."
 
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاندووە: "هەرچەشنە وەڵامدانەوەیەکی ئێران تووند و کوشندە و ورد دەبێت."
 
وڵاتانی کەنداو داوایان لە ئەمریکا کردووە رێگری بکات لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران.
 
بەپێی چەندین سەرچاوە لە وڵاتانی کەنداوەوە، ئەوان دەترسن لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران، ئەوا ئێرانیش هێرش بکاتە ژێرخانی نەوتی لە وڵاتانی کەنداو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە