ئابووری

کارمەندێکی کۆمیسیۆن رێنوێنیی دەنگدەرێک دەکات لە بنکەیەکی دەنگدان لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانى عێراق چەند مادەیەکى دیکەى بۆ پڕۆژەیاساى بودجەی گشتى زیادکرد کە مووچەى چەکدارانى ئەنجوومەنى رابوون دەکاتە دوو ئەوەندە و جیاوازیی مووچەى چەکدارانى حەشدی شەعبیش خەرج دەکرێت، هاوکات ئەوانەى گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان بە هەڵپەسێردراوی مابووەوە، دەکرێنە گرێبەستى فەرمى کە هەزار کەسیان لە هەرێمى کوردستانن.
بەرەبەیانى رۆژی 12ـی حوزەیران، پەرلەمانى عێراق بە دەنگدان سێ مادەى دیکەى بۆ پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى زیادکرد کە تایبەت بوون بە دامەزراندن.
بە گوێرەى ئەو مادانە، مووچەى چەکدارانى ئەنجوومەنی رابوونى سوننەکان لە 250 هەزار دینارەوە دەکرێتە 500 هەزار دینار، جیاوازیی مووچەى کارمەندانى حەشدى شەعبی خەرج دەکرێت کە لە گۆڕینى مووچەکانیان خەرج نەکراوە.
یەکێک لە مادەکانى دیکە ئەوەیە کارمەندانى گرێبەستى هەڵبژاردنى سەر بە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان کە کارەکانیان بە هەڵپەسێردراوى مابووەوە، کرانە گرێبەستى بەکاربردن.
شوان محەممەد، ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ژمارەى ئەو گرێبەستانەى کۆمیسیۆن سێ هەزار کەسن و هەزاریان لە سنوورى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ