نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمار کرد

12-04-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە دوایین ساتی داخستنی بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی زێڕ بە ئاسانی بەربەستی 3200 دۆلاری تێپەڕاند و بە 3237 دۆلار داخرا.

دابەزینی بەهای دۆلار و تووندبوونەوەی شەڕی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و چین بووە هۆکار، وەبەرهێنەر و بازرگانان روو لە کڕینی زێڕ بکەن بۆ خۆپاراستن لە شڵەژانی بازاڕەکان.
 
رۆژی هەینی لە دواساتی داخستنی بازاڕەکان، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕێژەی 2٪ بەرزبووەوە و بە 3237 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
پێش داخستنی بازاڕەکان، تەنانەت نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ 3245 دۆلار.
 
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە 3245 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئەم ئاستە بەرزترین ئاستی نرخی زێڕە لە مێژووی مامەڵە بە کانزا زەردەکەدا.
 
نیتیش شا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای ویسدۆم تری رایگەیاند: "وڵاتان متمانەیان بە ئەمریکا وەک هاوبەشێکی بازرگانیی جێی متمانە نەماوە. ئەوە بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی بەهای دۆلار و بەهای قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا."
 
ئەو شارەزایە دەڵێت: "خواست بۆ کڕینی زێڕ لەبەر ئەوە دروستبووە کە بازرگانان بەدوای سامانێکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی خۆیان لە بێ متمانەیی بازاڕ بپارێزن."
 
پێنوێنیی دۆلار کە نرخی دۆلار بەرامبەر بە شەش دراوی سەرەکی دەپێوێت، دابەزیوە بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە دوای مانگی 4ـی ساڵی 2022 بەدواوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تمەنی ئێرانی و دۆلاری ئەمریکی.

ئەگەری رێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران نرخی تمەنی بەرزکردەوە

ئەگەری رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، پاڵپشتی بۆ نرخی تمەن دروستکردووە و ئەمڕۆ سێشەممە یەک دۆلار بە کەمتر لە 82 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.