بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 157 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو؛ 100 دۆلار 145 هەزار و 500 دینارە


رووداو دیجیتاڵ 

بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 157 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو و 100 دۆلاریش بە 145 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی نیسانی 2023 بڕی 157 ملیۆن و 564 هەزار و 543 دۆلاری خستەڕوو؛ لەو بڕە 43 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری بۆ نەختینە و ئەوی دیکەی بۆ حەواڵەیە.
 
جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە کاژێر 01:00ـی دوانیوەڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
هاوکات لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بەهەمان شێوەی سلێمانی، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
لەبارەی نرخی تمەنی ئێرانییەوە، جەبار گۆران گوتی، 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 80 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
رۆژی 11-12-2022 بۆ یەکەمجار دوای نزیکەی دوو ساڵ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی 150 هەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند و دواتر گەیشتە 175 هەزار دینار.
 
دوای زیاتر لە دوو مانگ لە دابەزینی بەرچاوی بەهای دینار، رۆژی سێشەممە 7-2-2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ئەنجوومەنی ئیدارەی بانکی ناوەندیی عێراقی پەسندکرد، بەوەی دەستکاریی نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی بکرێت، بەشێوەیەک 100 دۆلار بدرێتە 130 هەزار دینار بە بانکەکان و بە 132 هەزار دینار بگاتە کۆمپانیاکان.
 
9ـی ئەم مانگە بۆ یەکەمجار بەهای دینار بەرزبوویەوە و 100 دۆلار بە 145 هەزار مامەڵەی پێوەکراو و دواتر بەهای دینار بەرزتربوویەوە و 100 دۆلار بوو بە 142 هەزار دینار.