دانەگاز: ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی 50٪ زیادیکردووە


رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە کێڵگەی کۆرمۆر بە رێژەی لە 50٪ زیادیکردووە.
 
کۆمپانیای دانەگاز بە هاوبەشی "نەوتی هیلال" رایگەیاند، "ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی گازی سرووشتییان لە کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ بە بەروارد بە ساڵی 2018 بە رێژەی لە 50٪ زیادکردووە".
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی کێڵگەکە گەیشتووەتە 452 ملیۆن پێ سێجا لە کاتێکدا لە ساڵی 2018دا بەرهەمهێنانی رۆژانەیان لە کێڵگەکە 305 ملیۆن پێ سێجا بووە".
 
دانەگاز راشیگەیاند، "پڕۆژەیەکی تایبەتمان هەیە بۆ فراوانکردنی بڕی گازی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەی کۆرمۆر و پێشبینی دەکەین لە ساڵی 2023دا ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 700 ملیۆن پێ سێجا بەرز بکەینەوە".
 
بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر لە دوای ئەنجامدانی چەند پرۆسەیەکی باشترکردن لە میکانیزمی بەکاربردنی نێو کێڵگەکانەوە هات کە تایبەتن بە شێوازی چارەسەرکردنی گاز، لەوانەش پڕۆژەیەکی هەموارکردنەوە لە ساڵی 2020 و پڕۆژەی لابردنی گیروگرفتەکانی خنکان و پەنگخواردنەوە کە لە ساڵی 2018دا ئەنجامدرا.
 
کۆمپانیاکانی دانەگاز و نەوتی هیلال لە بری هاوپەیمانێتیی "پیرل پیترۆلیۆم"، لە هەردوو کێڵگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵ کار دەکەن و گازی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دابیندەکەن، هەروەها زیاتر لە 16 هەزار بەرمیل لە " پێکهاتە چڕکراوەکان" و رۆژانە هەزار تۆن لە گازی سرووشتی شل بەرهەمدەهێنن.