رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی دوایین راپۆرتی دەستەی ئاماری تورکیا، رێژەی بیکاری لەو وڵاتەدا بۆ مانگی ئابی ئەم ساڵ 0.3٪ دابەزیوە و بووەتە 8.5٪.
دەستەی ئاماری تورکیا (تویک) رۆژی پێنجشەممە، 10-10-2024 راپۆرتی نوێی سەبارەت بە رێژەی بێکاریی وڵاتەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بێکاری لە مانی ئابی ئەم ساڵدا 0.3٪ دابەزیوە و بووەتە 8.5٪. لەو ماوەیەدا ژمارەی بێکاران 89 هەزار کەمبووەتەوە و بووەتە 3 ملیۆن و 55 هەزار کەس".
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکەی تویک، لە هەمان ماوەدا رێژەی بێکاری لە نێو گەنجاندا 0.1٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 16.5٪.
دەستەی ئاماری تورکیا هەروەها دەڵێت، ژمارەی بێکارانی تەمەنی 15 ساڵ و سەرووتر لە ئابی ئەم ساڵ بەراورد بە تەممووز 89 هەزار کەس کەمیکردووە.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە، رێژەی بێکاری لە نێو پیاوان 7٪ــە و لە نێو ژنانیش 11.4٪ـە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ