دوای دیبەیتەکەی ترەمپ و هاریس نرخی زێڕ بەرزبووەوە بۆ 2520 دۆلار

11-09-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 2520 دۆلار.
 
بەپێی شرۆڤەکاران، ناڕوونیی پەیوەست بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا، دوای دیبەیتەکەی کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ، پاڵپشتیی بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە.
 
بازرگانانی زێڕ هەروەها چاوەڕوانی بڵاوبوونەوەی دوو ئاماری گرینگی پەیوەست بە هەڵاوسان لە ئەمریکا دەکەن.
 
ئامارەکانی پەیوەست بە نرخەکانی بەکاربەر رۆژی پێنجشەممە بڵاودەبنەوە و ئامارەکانی کەرتی کۆفرۆشیش رۆژی هەینی.
 
ئامارەکان دەتوانن بەرچاوڕوونیی زیاتر بدەنە بازرگانان لەسەر سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندی، کە هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر سوودی بانکی دەدات.
 
بەپێی راپرسییەکان، چانسی کەمکردنەوەی سوودی بانکی بە رێژەی 0.5% بەرزبووەتەوە بۆ 33% و چەنسی دابەزاندنی بە رێژەی 0.25% بەرزبووەتەوە بۆ 67%.
 
دابەزاندنی سوودی بانکی دەبێتە هۆکار بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و کانزاکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە