رووداو- هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی كشتوكاڵی لە هەولێر و سلێمانی، بە هاوكاریی مامۆستایانی كۆلێژەكانی كشتوكاڵ لە زانكۆی سەڵاحەددین، سلێمانی و بەسرا، سەرقاڵی توێژینەوەن بۆ دەستنیشانكردنی تایبەتمەندیی مریشكی كوردی. پسپۆڕێكی بوارەكەش دەڵێت "مریشكی كوردی خاوەنی هەندێک تایبەتمەندییە. ئەگەر پەرەی پێبدرێت، هاوشێوەی مریشكە جیهانییەكان ناوبانگی دەبێ".
لە ساڵی2004 بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی كشتوكاڵی هەولێر بە هاوكاری رێكخراوی فاو زیاتر لە 50 مریشكی خۆماڵیی لە گوندەكانی شاری هەولێر كڕی. ئەوان چەند ساڵێكە ئەو مریشكانە بەخێو دەكەن و توێژینەوەیان لەسەر دەكەن، بۆئەوەی جۆرە "مریشكێكی باش"یان لێ بەرهەمبهێنن.
تاهیر رەشید، بەرپرسی بەشی سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی هەولێر، كە سەرپەرشتیاری پڕۆژەی چاككردن و پەرەپێدانی مریشكی خۆماڵی دەكات، دەڵێت "سەرەتا مریشكەكانمان بەگوێرەی رەنگ جیاكردەوە، دواتر ئەو مریشكانەمان هێشتەوە كە بەرگریان بۆ كەشی دژوار و نەخۆشی باشە، لەڕووی هێلكەوە بەرهەمی باشیان هەیە و كەم كڕدەكەون، لە قۆناخی دواتردا ئەو مریشكانەمان جیاكردەوە كە تایبەتمەندیی زیادبوونی كێشیان هەیە".
سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە دەڵێن بۆئەوەی توێژینەوەكانیان سەركەوتوو بێ، مریشكەكانیان لە ژینگەیەكی هاوشێوەی ژینگەی جوتیاراندا پەروەردە كردووە.
تاهیر رەشید دەڵێت: "دوای چەند ساڵێك لە ئەنجامدانی توێژینەوە و هەڵبژاردن لەو مریشكانەی كە خاوەنی تایبەتمەندیی باشن، سێ جۆر مریشكمان دەستكەوت، ئەوانیش بریتی بوون لە مریشكی سادەی سپی، سادەی رەش و رەشی ملسووری كوردی".
بۆئەوەی جارێكی دیكە تایبەتمەندیی ئەو مریشكە باشانە بگەڕێتەوە بۆ گوندەكان، بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی كشتوكاڵی هەولێر لە بەرهەمی ئەو 50 مریشكە لە ساڵی 2007تەەوە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 1000 مریشك و كەڵەشێر و جوجەڵەیان داوەتە جوتیاران.
تاهیر رەشید دەڵێت "بۆ ئەوەی تایبەتمەندییە باشەكانی مریشكی (ISA BROWN)ی ئەمەریكی بگوازینەوە بۆ مریشكی خۆماڵی، لەساڵی 2013 مریشك و كەڵەشێری ئیسا براونمان لەگەڵ مریشك و كەلەشێری خۆماڵی لێكدا، بۆ ئەم مەبەستە 10 هێڵی جیاوازمان دیاری كرد".
ئەنجامەكە بۆ توێژەران دڵخۆشكەر بوو، توانییان بەرهەمی مانگانەی هێلكەی مریشكەكان لە 10 هێلكەوە بگەیەننە 20 هێلکە، هەروەها كێش و قەبارەی هێلكەكانیش زیاد بكەن. جگە لەوەش بۆیان دەركەوت لێكدانی كەڵەشێری ئیسابراون لەگەڵ مریشكی رەشی ملسوور، قەبارەی هێلكەیان زۆر باشە و لە نەوەكانیش رەنگی مریشكە خۆماڵییەكان زاڵە بەسەر ئیسا براونەكاندا.
بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی هەولێر بەشێك لە مریشكەكان دەگوازێتەوە بۆ كێڵگەی توێژینەوەی كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سەڵاحەددین، بەشێكی دیكەشیان دەبەخشێتە بەرێوەبەرایەتی توێژینەوەی كشتوكاڵی سلێمانی.
د.هانی ناسر هورمز، پسپۆر و شارەزا لە پەروەردە و چاككردنی ئاژەڵ، لە بەشی سامانی ئاژەڵی كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سەلاحەددین، كە سەرپەرشتیی پرۆژەكە دەكات گوتی "لە كوردستان خاوەنی جۆرێكی تایبەت لە مریشكین بەناوی مریشكی كوردی، بەڵام بۆ سەلماندنی ئەوەی كە ئەم مریشكانە زێدی رەسەنیان كوردستانە و تایبەتمەندیەكانیان خۆماڵین لە لێكۆڵینەوەداین". گوتیشی "بە تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان و بەراوردی ئەنجامەكان، دەتوانین تایبەتمەندیی مریشكی رەسەنی كوردی دیاری بكەین".
د.هانی باسی ئامانجێكی دیكەی پرۆژەكەیان دەكات و دەڵێت دەمانەوێ تایبەتمەندییەكانی مریشكی كوردی لەنێو بەڵگەنامە زانستییە جیهانییەكانی سلالەی مریشك بچەسپێنین.
سەبارەت بەو ئەنجامانەی لە لێكۆڵینەوەكان دەستیانكەوتوون، د.هانی گوتی "بۆمان دەركەوتووە مریشكی كوردیی رەنگ سپی لە هێلكەكردن باشن، مریشكی رەنگ رەشی مل سوور هێلكە زۆر دەكەن و گۆشتیشیان باشە، بەڵام مریشكی سادەی رەش بۆ گۆشت باشن، واتە كێشیان باش زیاد دەكات".
لەسەر ئەو ئەنجامانەی لە لێكۆڵینەوەی لێكدانی مریشكی كوردی لەگەڵ مریشكی ئیسابراون لە كۆلێژی كشتوكاڵ بەدەستهاتوون، قوتابییەك بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە. د.هانیش لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی ئەنجامی ئەو توێژینەوانە لە گۆڤارێكی ئیتاڵی، رێكخراوێكی نێودەوڵەتیی تایبەت بە پەرەپێدانی پەلەوەر، بڕوانامەیەكی پێبەخشیووە.
د.هانی ناسر، گلەیی لە حكومەت هەیە و دەڵێت "بەداخەوە حكومەت وەك پێویست پارە بۆ توێژینەوەكانمان لەسەر مریشكی كوردی خەرج ناكات، لەكاتێكدا مریشكی كوردی خاوەنی تایبەتمەندیی ئەوەندە زێڕینە لە جیناتی باش، ئەگەر لە هەر وڵاتێكی دیكە بووایە ئێستا زۆرترین سودی لێوەردەگیرا".
بەشێك لە مریشكەكان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی كشتوكاڵی سلێمانی كراون، بۆئەوەی توێژینەوەی زیاتریان لەسەر بكرێ.
ئەحمەد سامی شاكر، سەرپەرشتیاری پرۆژەی پەرەپێدانی مریشكی خۆماڵی لە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی سلێمانی دەڵێت "ئەو مریشكانەی بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی هەولێر بۆیان ناردووین، خاوەنی هەندێ تایبەتمەنین ئەگەر پەرەیان پێبدرێت زۆر باشتر دەبن لە مریشكی ئیسابراونی ئەمەریكی، كە مریشكێكی بەرهەمداری جیهانییە".
شاكر ئاماژەی بە تایبەتمەندیی مریشکی کوردی دا و گوتی "بەرگریان بۆ نەخۆشی زۆر باشە و لەگەڵ هەموو جۆرە ژینگەیەكیش دەگونجێن و بەپێچەوانەی مریشكی ئیسابراونیش، بەتێپەربوونی كات بەرهەمی هێلكەی زیاد دەكات ".
جگە لە مریشكی ئیسابراون، زۆر بنەچەی دیكەی مریشكی هێلكە هەیە وەك (بوفانز، های لاین w36، های سیكس، های لاین براون، بابكوك، دیكالب و چەند جۆرێكی دیكە)، بەڵام لە توێژینەوەكاندا تەنیا مریشكی ئیسابراون لەگەڵ مریشكی كوردی تاقیكراوەتەوە. ئەحمەد سامی دەڵێت "لە كوردستان تەنیا بنەچەی ئیسابراونمان دەستكەوتووە، بۆیە تەنیا لەگەڵ ئەو مریشكە بەراوردمان كردووە". ئەحمەد سامی ماستەری لە بواری بۆماوەیی لە زانكۆی ناگۆیای ژاپۆن بەدەستهێناوە. ئەو باسی لایەنێكی دیكەی توێژینەوەكانیان دەكات و دەڵێت "خوێنی مریشكە خۆماڵییەكانمان وەرگرتووە لەڕێگەی پشكنینێكەوە لەگەڵ خوێنی مریشكی ئێرانی و توركی بەراوردی دەكەین، بۆئەوەی بزانین مریشكی كوردی تایبەتمەندییەكانیان گوازراوەیە یان رەسەنن".
مریشکی کوردی چیی باشە؟
* بەرگریان بۆ نەخۆشی زۆر باشە.
* لەگەڵ هەموو جۆرە ژینگەیەك دەگونجێت.
* بە تێپەربوونی كات بەرهەمی هێلكەی زیاددەكات.
کامیان بۆ چی باشن؟
* مریشكی كوردیی رەنگ سپی لە هێلكەكردن باشن.
* مریشكی رەنگ رەشی مل سوور هێلكە زۆر دەكەن و گۆشتیشیان باشە.
* مریشكی سادەی رەش بۆ گۆشت باشن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ