ژاپۆن ئامادەیە سیستمی بانکی پێشکەتوو بێنێتە کوردستان

رووداو - هەولێر  

سەركەوتووترین خاڵی سیستمی بانكی وڵاتی ژاپۆن سیستەمی ئۆنڵاینە كە هاووڵاتیان دەتوانن كڕین و فرۆشتنی ئەلیكترۆنی پێ بكەن.

 ئەندامێكی بانكی ناوەندی ژاپۆن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ناتوانین راستەوخۆ سیستمی بانكەكانی خۆمان بۆ باشووری كوردستان بگوازینەوە، چونكە زۆر خاڵی سیستمی بانكەكانمان لە باشووری كوردستان نابیندرێن".

هەروەها دەڵێت: "كاتێك كوردستان سەربەخۆیی بەدەست دەهێنێت، ئێمە ئامادەیی تەواومان هەیە ئەو سیستمەی خۆمان بۆ بانكەكانی ئێرە بگوازینەوە".