دارایی عێراق: لە چوار مانگدا 3 تریلیۆن و 225 ملیار دینارمان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە

11-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، داهاتی حکومەتی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 42 تریلیۆن و 725 ملیار دینار بووە، خەرجییەکانیشی 37 تریلیۆن و 143 ملیار دینار بووە، کە 26 تریلیۆن دیناری بۆ مووچە بووە، خەرجییەکانی هەرێمی کوردستانیش لەو چوار مانگەدا زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار بووە، کە 91٪ی بۆ مووچە بووە.
 
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی خەرجی و داهاتەکانی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە. بەپێی خشتەکان حکومەت دوای خەرجییەکان 5 تریلیۆن و 582 ملیار دیناری بۆ ماوەتەوە.
 
37 تریلیۆن دینار خەرجی
 
بەپێی خشتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەو چوار مانگەدا خەرجییەکان بەمشێوەیە بوون:
خەرجیی بەردەوام: 33 تریلیۆن و 718 ملیار دینار
خەرجیی وەبەرهێنان: 3 تریلیۆن و 424 ملیار دینار
 
- خەرجییەکان بەپێی وەزارەت و دامەزراوەکان:
 
وەزارەتی دارایی: 8 تریلیۆن و 553 ملیار دینار 
 
ناوخۆ: 4 تریلیۆن و 342 ملیار دینار
 
پەروەردە: 3 تریلیۆن و 549 ملیار دینار
 
ئەنجوومەنی وەزیران:3 تریلیۆن و 186 ملیار دینار 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان: 3 تریلیۆن و 225 ملیار و 620 ملیۆن دینار.
 
کار و کارووباری کۆمەڵایەتی: 2 تریلیۆن و 146 ملیار دینار
 
تەندروستی: 2 تریلیۆن و 50 ملیار دینار
 
بەرگری:  2 تریلیۆن و 652 ملیار دینار 
 
کارەبا: 1 تریلیۆن و 446 ملیار دینار
 
26 تریلیۆن دینار بۆ مووچە
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو بۆ خشتەکان، کۆی پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی مووچەخۆران کە لە دوو بەشدایە، بەمشێوەیەیە: 18 تریلیۆن و  695 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران، 7 تریلیۆن و 664 ملیار دینار بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی.
 
بەو پێیە کۆی ئەو پارەیەی بۆ مووچەی مووچەخۆران تەرخانکراوە 26 تریلیۆن و 360 ملیار دینارە، کە 78.1%ـی کۆی خەرجییەکان پێکدەهێنێت.
 
هادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق، بە رووداوی گوت، "ساڵ بە ساڵ و مانگ دوای مانگ مووچە قەبارە و بڕێکی زۆر لە بودجەی گشتی دەبات، نزیکەی 9 ملیۆن عێراقی مووچە لە حکومەت وەردەگرن چ راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بێت."
 
لە خشتەکاندا دەردەکەوێت زۆرترین مووچە بۆ ئەم وەزارەت و دامەزراوانە تەرخانکراوە:
 
ناوخۆ: 4 تریلیۆن و 291 ملیار دینار
 
بەرگری: 2 تریلیۆن و 638 ملیار دینار
 
پەروەردە: 3 تریلیۆن و 383 ملیار دینار
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان: 2 تریلیۆن و 350 ملیار دینار
 
ئەنجوومەنی وەزیران: 2 تریلیۆن و 2 ملیار دینار
 
تەندروستی: 1 تریلیۆن و 907 ملیار دینار
 
89٪ـی داهاتەکانی عێراق نەوتین
 
بەپێی خشتەکانی دارایی، کۆی داهاتەکانی عێراق لەو چوار مانگەدا 42 تریلیۆن و 725 ملیار دینار بووە، بەمشێوەیە دابەش دەبێت:
 
داهاتە نەوتییەکان: 38 تریلیۆن و 26 ملیار دینار
 
داهاتە نانەوتییەکان: 4 تریلیۆن و 968 ملیار دینار
 
داهاتە نەوتییەکان: 88.9%   
 
داهاتە نانەوتییەکان: 11٪ 
 
داهاتە نانەوتییەکان بەمشێوەیە دابەشبوون:
 
باجەکانی سەر سامان و داهاتەکان: 733 ملیار و 164 ملیۆن دینار
 
باجی سەر شمەک و رسوماتی بەرهەمهێنان: 1 تریلیۆن و 39 ملیار دینار
 
رسومات: 606 ملیار و 507 ملیۆن دینار
 
پشکی بودجە لە قازانجەکانی کەرتی گشتی: 53 ملیار و 837 ملیۆن دینار 
 
داهاتەکانی کەرتی گشتی و وەبەرهێنان و شتی دیکە: 364 ملیار دینار
 
داهاتەکانی دیکە: 1 تریلیۆن و 856 ملیار دینار
 
91%ـی خەرجییەکانی کوردستان بۆ مووچەیە 
 
بەپێی خشتەکانی بودجە، لەو پارەیەی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، 2 تریلیۆن و 953 ملیار دینار، واتە 91.5٪ـی کۆی ئەو پارەیەی نێردراوە بۆ مووچە بووە. 
 
ئەو ژمارانەی پەیوەستن بە هەرێمی کوردستانەوە لەو چوار مانگەی ئەمساڵ بریتین لەمانە:
 
کۆی گشتیی خەرجییەکان: 3 تریلیۆن و 225 ملیار دینار
 
مووچەی فەرمانبەران: 2 تریلیۆن و 350 ملیار دینار
 
پێداویستی خزمەتگوزاری: 75 ملیار و 958 ملیۆن دینار 
 
پێداویستی شمەک: 74 ملیار و 144 ملیۆن دینار
 
چاککردنەوە: 28 ملیار و 587 ملیۆن دینار
 
بەخشین و یارمەتی و سوو و خەرجییەکانی دیکە: 77 ملیار و 387 ملیۆن دینار
 
چاودێری کۆمەڵایەتی: 602 ملیار و 594 ملیۆن دینار
 
خەرجییەکانی سەرمایە: 15 ملیار و 962 ملیۆن دینار

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەوەندەر

کشتوکاڵی ورمێ: یەک ملیۆن و 240 هەزار تۆن چەوەندەر لە جووتیاران كڕدراوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئەم ساڵ نزیکەی یەک ملیۆن و 240 هەزار تۆن چەوەندەری بەرهەمهێندراوی پارێزگاکە لەلایەن کارگەکانی قەند و شەکرەوە کڕدراوە