بەرهەمی هێلکە و مریشک لە هەرێمی کوردستان نزیکەی دووهێندەی پێداویستیی ناوخۆیە

11-06-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن هێلکە مریشک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، هەرێمی کوردستان ساڵانە زیاتر لە 2 ملیۆن و 100 هەزار کارتۆن هێلکە و زیاتر لە 100 هەزار تۆن مریشکی بەرهەمی نێوخۆی هەرێمی کوردستان، هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکات.
 
رۆژی یەکشەممە 11ـی حوزەیرانی 2023، فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "بەرهەمی نێوخۆیی مریشک و هێلکە ئاستی خۆبژێوی تێپەڕاندووە و ئەوەی لە پێداویستی نێوخۆ دەمێنێتەوە، هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێت".
 
فیراس سدیق ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان رۆژانە 7 هەزار کارتۆن هێلکەی پێویستە، بەڵام 13 هەزار کارتۆن بەرهەم دەهێنێت؛ شەش هەزار کارتۆنی هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکات، کە ساڵانە دەکاتە زیاتر لە 2 ملیۆن و 100 هەزار کارتۆن هێلکە.
 
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ سەبارەت بە بەرهەمی مریشکیش گوتی، بەرهەمی مریشک "زۆر" لە پێداویستی نێوخۆ زیاترە و ئەوەی دەمێنێتەوە رەوانەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێت.
 
بە گوتەی فیراس سدیق؛ هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە 146 هەزار تۆن گۆشتی مریشكە، بەڵام زیاتر لە 250 هەزار تۆن گۆشتی مریشک بەرهەم دەهێندرێت و زیاتر لە 100 هەزار تۆنی هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
 
لە هەرێمی کوردستان 33 پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکە هەن، 15 پرۆژەیان لە سنووری پارێزگای هەولێرن، 11 پڕۆژە لە سلێمانی، پێنج پڕۆژە لە دهۆک و دوو پڕۆژەش لە گەرمیانن.
 
ژمارەی پەلەوەرخانەکانیش لە هەرێمی کوردستان هەزار و 840 پەلەوەرخانەن، بەشێوەیەک لە هەولێر 576، لە سلێمانی 727، لە دهۆک 344، لە هەڵەبجە 35 و لە گەرمیان 158 پەلەوەرخانە هەن.

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

نەوتی کوردستان لە کەمتر لە 7 ساڵدا؛ 52 ملیار دۆلار داهات و 5 ملیاریش خەرجیی گواستنەوە

بەپێی رێکخراوی روونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، لەماوەی کەمتر لە 7 ساڵدا داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 52 ملیار و 552 ملیۆن دۆلار بووە، لەو بڕە زیاتر لە 5 ملیار دۆلار بۆ خەرجی گواستنەوە رۆیشتووە.