بەغدا بە چوار لیست نزیکەی 560 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان

11-03-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دارایی عێراق بە چوار لیست نزیکەی 560 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان. پەرلەمانتارێک دەڵێت، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی پێشمەگە و هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش لە داهاتی نێوخۆ بدات. 
 
وەزارەتی دارایی عێراق، نووسراوێکی ئاراستەی یەکەی سیستمی خەرج کردنی وەزارەتەکەی کردووە، تێیدا هاتووە: "بڕی تەنیا (429,252,641,528) دینار(429 ملیار و 252 ملیۆن و 641 هەزار  و 528 دینار) بخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان/ وەزارەتی دارایی و ئابووری، کە لە بانکی ناوەندیی عێراق لقی هەولێر کراوەتەوە بە ژمارە (200115)، ئەوەش بۆ خەرجکردنی شایستەی فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی 2024 لەگەڵ تێبینی ئەوەی ئەو بڕە وەک قەرز لەسەر هەژمارمان تۆمار بکرێت، کە لە بانکی ناوەندیی عێراق بە ژمارە (70015) هەمانە".  
 

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری پەرلەمانی عێراق، رۆژی دووشەممە، 11ی ئاداری 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەزارەتی دارایی عێراق بە چوار لیست نزیکەی 560 ملیار و 218 ملیۆن دیناری خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
 
سۆران عومەر روونیکردەوە، لیستی یەکەم: خانەنشینی مەدەنی و سەربازی؛ لیستی دووەم: تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی؛ لیستی سێیەم: کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون؛ لیستی چوارەم: 37 وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتییەکان و ئەنجوومەنی دادوەرییە.
 
هەروەها راشیگەیاند، وەزارەتی دارایی پارەی ئەو لیستانەی خەرجکردووە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆی ناردووە، بەڵام لیستی وەزارەتی پێشمەرگە، ناوخۆ، ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش، تەنیا بە ژمارە نێردراوە نەک بە زانیاری تەواو، کە بڕەکەی نزیکەی 300 ملیار دینارە، دەبێت هەرێمی کوردستان لە داهاتی نێوخۆ بۆیان دابین بکات.
 
وێڕای خەرجکردنی ئەو  429 ملیار و 252 ملیۆن و 641 هەزار و 528 دینارە، بۆ 37 وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتییەکان و ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی عێراق بە سێ نووسراوی دیکە پارەی خەرج کردووە.
 
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە ئاراستەی یەکەی سیستمی خەرج کردنی وەزارەتەکەی کردووە، لەوانە 10 ملیار و 967 ملیۆن و 100 هەزار دینار بۆ شایستەی بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە کوردستان بۆ مانگی شوباتی 2024.
 

هەروەها لە نووسراوی دیکەی وەزارەتی دارایی عێراق کە ئاراستەی یەکەی سیستمی خەرجکردنی کردووە،  119 ملیار و 139 ملیۆن و 195 هەزار و 614 دینار بۆ شایستەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی 2024 خەرجکراوە.
 

لە دوایین نووسراویشدا 859 ملیۆن و 100 هەزار و 770 دینار خراوەتە هەژماری رەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ شایستەی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی 2024.
 

وەزارەتی دارایی عێراق، دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق ئاگادارکردووەتەوە کە "خەرجکردنی مووچەی مانگی شوباتی هەرێمی کوردستانی دەستپێکردووە، بەوپێیەی میکانزمی جێگرکردنی مووچە پێویستی بە کاتە، بۆیە تەنیا بۆ ئەم مانگە بەم شێوەیە خەرج دەکرێت و مووچەی مانگی ئاداری خەرج ناکەین، تاوەکو پێویستییەکانی جێگیرکردنی مووچە لەلایەن هەرێمەوە تەواو نەکرێت".
 
وەزارەتی دارایی عێراق بەرپرسیاریەتی یاسایی دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راستی و دروستی ئەو داتا و زانیارییانەی کە خستویەتییە بەردەم لایەن و دەستەکانی چاودێریی و یاسایی، بە بەرپرسیاریشی دەزانێت لە خەرجکردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی شایستە و راستەقینە.
 
هەروەها وەزارەتی دارایی عێراق لە نووسراوەکەیدا داوای لە وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت "سۆمۆ" کردووە کە هەڵویستی خۆیانی پێ رابگەیێنن سەبارەت بەوەی تا چەند هەرێمی کوردستان پابەندی مادەکانی 11 و 12ی یاسای بودجە بووە لەبارەی بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو یان ئەوەی مانگانە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێ رادەستی بکات، بەوپێیەی ئەمە کارێکە مانگانە دەیگرنەبەر و دەبێت مانگانە لە 25 مانگ وەڵام بدرێنەوە. 
 
وەزارەتی دارایی عێراق داواش دەکات پەلە بکرێت لەوەی وەڵامیان بدەنەوە و هەڵوێستی خۆیان بدەن لەسەر ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە چەند بڕی نەوتی هەناردەی رادەستکردووە، وەک وەزارەتی دارایی باسی کردووە ئەمە کارێکی مانگانەیە بەبێ داواکردن پێویستە 25ی هەموو مانگێک وەڵامیان بدەنەوە.
 
مووچەی وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
 
وەزارەتی داد: 4,905,104,150 دینار
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: 3,826,845,000 دینار
وەزارەتی دارایی: 10,848,557,000 دینار
وەزارەتی رۆشنیبری: 4,246,544,000 دینار
وەزارەتی ناوخۆ: 75,360,389,000 دینار
وەزارەتی کشتوکاڵ: 8,566,244,000 دینار
دەزگای مین: 442,532,000 دینار
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: 1,880,950,000 دینار
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی: 4,328,246,000 دینار
وەزارەتی بازرگانی: 2,080,515,000 دینار
وەزارەتی تەندروستی: 52,681,507,000 دینار
وەزارەتی کارەبا: 17,373,373,000 دینار
دەستەی دەستپاکی: 356,652,000 دینار
ناوچە کوردستانییەکان: 117,432,000 دینار
دیوانی چاودێری دارایی: 805,726,000 دینار
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن/ نووسینگەی نیشتمانی: 350,633,000 دینار
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن/ نووسینگەی هەولێر: 60,166,000 دینار
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن/ نووسینگەی سلێمانی: 66,259,000 دینار
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن/ نووسینگەی دهۆک: 64,847,000 دینار
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن/ نووسینگەی هەڵەبجە: 63,067,000 دینار
سەرۆکایەتیی پەرلەمان: 1,222,328,000 دینار
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران: 70,959,000 دینار
ئەکادیمیای کوردی: 33,796,000 دینار
هاوئاهەنگی و بەدواداچوون: 53,666,000 دینار
تەکنەلۆژیای زانیاری: 32,788,000 دینار
ئەنجوومەنی راژەی گشتی: 15،803،000 دینار
میدیا و زانیاری: 16,464,000 دینار
پەیوەندییەکانی دەرەوە: 19,245,000 دینار
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: 3,858,757,000 دینار
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: 4,014,088,000 دینار
وەزارەتی ئەوقاف: 7,677,504,000 دینار
وەزارەتی شارەوانی: 16,303,020,000 دینار
وەزارەتی پلاندانان: 684,822,000 دینار
وەزارەتی خوێندنی باڵا: 44,576,740,000 دینار
دەستەی ژینگە: 229,102,000 دینار
دەستەی مافی مرۆڤ: 219,314,627 دینار
فەرمانبەرانی گرێبەست: 13,232,959,000دینار
کۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست: 429,252,641,000 دینار
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلاری ئەمریکی

لە ساڵی 2025 فرۆشتنى دۆلار لە عێراق دەگۆڕدرێت

ساڵی 2025 بانکى ناوەندى فرۆشتنى دۆلار لە رێگەى سەکۆى ئەلیکترۆنى دادەخات و دەیداتە دەست ژمارەیەک بانک، 'فرۆشتنى دۆلار خێرا و زۆرتر دەبێت'، بە گوتەى پسپۆڕێکى بانکى، پێشبینى دەکرێت ئەمە بەهاى دینار بەرزبکاتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو بانکە ئەمساڵ 60.4 ملیار دۆلارى فرۆشتووە کە 93.3%ـی بۆ حەواڵەى دەرەکى بووە و چووەتە دەرەوەى عێراقەوە.