کڕینی دۆلار لە فڕۆکەخانە پێویستی بە چییە؟

11-02-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ  

بانکی رافیدەین، رێکار و میکانیزمەکانی چۆنێتیی فرۆشتنی دۆلاری بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی بەغدا بڵاوکردەوە. 
 
بانکی رافیدەین کە بانکێکی حکومییە، رۆژی شەممە، 11-02-2023، لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بڵاویکردەوە، گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەبێت پاسپۆرت و تیکتی فڕۆکە و تیکتی سەرکەوتنە نێو فڕۆکە پێشکێش بکەن. 
 
بانکی رافیدەین هەروەها دەڵێت، دەبێت گەشتیاران ماستەرکارد و پسووڵەی KYC یان هەبێت. KYC فۆرمێکە پڕدەکرێتەوە بۆ رێگەگرتن لە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، ئامانجەکەی فەراهەمکردنی ژینگەیەکی کاری ئارام و متمانەپێکراوە. 
 
تاوەکو 7 هەزار دۆلار دەدرێتە گەشتیاران بە نرخی فەرمیی هەر دۆلارێک بە 1320 دینار. لقی بانکەکە 24 کاژێر کراوەیە، ئەمە وەک بانکی رافیدەین بڵاویکردووەتەوە. 
 
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژی لە رۆژی 8-2-2023ـەوە دۆلار بە نرخی نوێ دەفرۆشێت، بەم شێوەیەی خوارەوە: 
 
- هەر دۆلارێک بە 1300 دینار لە وەزارەتی دارایی دەکڕن.
- هەر دۆلارێک بە 1310 دینار بە بانکەکان فرۆشن لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنی.
- هەر دۆلارێک بە 1320 دینار لەلایەن بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دەفرۆشرێت بۆ سوومەندبوونی کۆتایی .  
 
بانکی ناوەندی عێراق رۆژی 08-02-2023 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاریانداوە هێڵێکی گەرم تەرخان بکەن بۆ وەرگرتنی سکاڵا و پرسیاری هاووڵاتییان لەبارەی فرۆشتنی دۆلار و ژمارەکەش 07755521650یە. 
 
بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، لەکاتی دەوامی فەرمی لە کاژێر 08:30 بەیانی تاوەکو کاژێر 07:00 ئێوارە، سکاڵا و پرسیاری هاووڵاتییان وەردەگرن. 
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی 07-02-2023 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری ئەنجوومەنی ئیدارەی بانکی ناوەندیی عێراقی پەسندکرد، بەوەی دەستکاریی نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی بکرێت، بە جۆرێک 100 دۆلار دەبێتە 130 هەزار دینار.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.