رووداو دیجیتاڵ
لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر 100 دۆلار بە 157 هەزار دینار دەفرۆشرێت و لە سلێمانیش بە 157 هەزار و 150 دینارە.
گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دەڵێ، دۆلاری کاش نێردراوە بۆ عێراق، بەڵام کاریگەری لەسەر بەرزکردنەوەی بەهای دینار نابێت.
ئەمڕۆ (یەکشەممە 10-12-2023)، جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 157 هەزار و 150 دینار دەفرۆشرێت. هاوکات لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، 100 دۆلار بە 157 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
7ـی ئەم مانگە، میدیای فەرمیی عێراق بڵاویکردەوە، "ملیۆنان دۆلاری کاش گەیێندراوەتە بانکی بازرگانیی عێراق، ئەویش وەک بەشێك لە پلانی بانكەكە بۆ دابینكردنی دۆلار."
جەبار گۆران لەو بارەیەوە گوتی، ناردنی دۆلار بۆ عێراق پێشتریش هەبووە و ئەو هەنگاوەش کاریگەری لەسەر بەهای دینار نابێت؛ گوتیشی، "وەرگرتنی پارەی گەشتیاری و حەواڵەکردنی بازرگانیی خێرا دەبێت، چونکە پێشتر تەنیا دۆلارەکە دەدرایە بانکی ناوەندی و رێکار و رۆتیناتی زیاتری دەویست لەوەی ئێستا دراوە بە بانکی بازرگانی".
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشێت کە بۆ 100 دۆلار 132 هەزار دینار وەردەگرێت. ئاڵوگۆڕکارانی دراو دەڵێن، ئەو پارەیە بەشی زۆری بۆ دەرەوەی وڵاتە؛ بۆیە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار نزم و ناجێگیرە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ