نرخی نەوتی برێنت بۆ نزیکەی 77 دۆلار بەرزبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، پلانی ئیسرائیلە بۆ هێرشکردنەسەر ئێران و هەروەها پچڕانی بەرهەمهێنانی نەوتە لە ئەمریکا بەهۆی زریانێکەوە کە گەیشتووەتە کەنارە ئاوییەکانی فلۆریدا.
نرخی نەوتی برێنت 37 سەنت بەرزبووەوە و بە 76 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 35 سەنت بەرزبووەوە و بە 73 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
زریانی میڵتۆن، رۆژئاوای فلۆریدای لە ئەمریکا گرتووەتەوە کە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی جیهانە و مەترسیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا دەکرێت، ئەوەش خواستی بۆ بەکارهێنانی سووتەمەنی بەرزکردووەتەوە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەلایەکی دیکەوە بەڵێنی داوە تۆڵە لە ئێران بکاتەوە و هێرشی بکاتەسەر، ئەوەش نیگەرانی لە پچڕانی گواستنەوەی نەوت دروستکردووە.