نرخی نەوتی برێنت بۆ نزیکەی 77 دۆلار بەرزبووەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە.
 
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، پلانی ئیسرائیلە بۆ هێرشکردنەسەر ئێران و هەروەها پچڕانی بەرهەمهێنانی نەوتە لە ئەمریکا بەهۆی زریانێکەوە کە گەیشتووەتە کەنارە ئاوییەکانی فلۆریدا.
 
نرخی نەوتی برێنت 37 سەنت بەرزبووەوە و بە 76 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 35 سەنت بەرزبووەوە و بە 73 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
زریانی میڵتۆن، رۆژئاوای فلۆریدای لە ئەمریکا گرتووەتەوە کە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی جیهانە و مەترسیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا دەکرێت، ئەوەش خواستی بۆ بەکارهێنانی سووتەمەنی بەرزکردووەتەوە.
 
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەلایەکی دیکەوە بەڵێنی داوە تۆڵە لە ئێران بکاتەوە و هێرشی بکاتەسەر، ئەوەش نیگەرانی لە پچڕانی گواستنەوەی نەوت دروستکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک بارهەڵگر کە کاڵای هەرێمی کوردستانیان هەڵگرتووە. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

ژووری بازرگانیی هەولێر: زۆربەی پارێزگاکانی عێراق لەڕووی بازرگانییەوە پشت بە هەرێمی کوردستان دەبەستن

سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر دەڵێت، هیچ کێشەیەک بۆ بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە دروست نەبووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بۆ بازرگانیکردن پشت بە هەرێمی کوردستان دەبەستن."