رووداو دیجیتاڵ
سووریا گومرگى سەر بارى کاڵای نێوان لوبنان و عێراقى کردە نیوەى بڕى پێشوو، کە خاکى وڵاتەکەیەوە تێپەڕ دەبن.
بڕیارەکە دووشەممە، 9ى ئەیلوول لەلایەن وەزارەتى گواستنەوەى سووریاوە دەرکراوە، لەمەودوا گومرگى بارهەڵگرەکانى گواستنەوەى کاڵا لە لوبنانەوە بۆ عێراق و بەپێچەوانەوە بۆ 50٪ کەم دەکاتەوە.
وەزارەتى گواستنەوەى سووریا ئاماژەى بەوەداوە بڕیارەکە سەرجەم کاڵاکان دەگرێتەوە، دواى سێ مانگ، هەڵسەنگاندن بۆ سوودى ئابوویى بڕیارەکە دەکرێت.
بەر لە بڕیارەکە بڕی گومرگى سەر بارهەڵگرەکانى لوبنان بۆ عێراق و بەپێچەوانەوە 10٪ى بەهاى بارەکە بوو، بەوپێیە دەبێت بە 5٪.
ساڵانە لوبنان بە بەهای زیاتر لە 45 ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردەى عێراق دەکات لەکاتێکدا لە عێراقەوە بە بەهاى نزیکەى پێنج ملیۆن دۆلار کاڵا بۆ لوبنان هەناردە دەکرێت.
بەگوێرەى بڕیارەکەى وەزارەتى گواستنەوەى سووریا، رسوماتى سەر ئەو ئۆتۆمبێلەى لە لوبنانەوە و بە خاکى سووریا دەچنە عێراق یان ئوردن تەنیا 2٪ دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ