هەڵاوسان لە ئەمریکا نرخی زێڕی بەرزکردەوە

11-08-2023
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
نیشانەکردن هەڵاوسان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای 12 مانگ، هەڵاوسان لە ئەمریکا بەرزبووەوە و گەیشتە سەروو 3.2٪، بەهۆی ئامارەکەشەوە نرخی زێڕ نزیکەی 10 دۆلار بەرزبووەوە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 10.8.2023، وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی تەممووزدا هەڵاوسان لەسەر ئاستی مانگانە 0.2٪ بووە و بەراورد بە مانگی پێشووتر نەگۆڕاوە، بەڵام لەسەر ئاستی ساڵانە گەیشتووەتە 3.2٪، لەکاتێکدا لە مانگی حوزەیراندا 3٪ بوو.
 
لەدوای 12 مانگ، ئەمە یەکەمجارە هەڵاوسانی ساڵانە لە ئەمریکا بەرزدەبێتەوە، بەڵام کەمتریشە لە ئاستی پێشبینییەکان؛ بەهۆی زیادنەکردنی رێژەی سوودی بانکی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، پێشبینی دەکرا هەڵاوسان لە مانگی تەمموزدا بگاتە 3.3٪.
 
هاوکات، لەگەڵ کەمکردنەوەی بێکاری، زیاتر لە ساڵێکە کەمکردنەوەی هەڵاوسان ئامانجی سەرەکیی بانکی ناوەندیی ئەمریکایە. بۆ ئەو مەبەستەش، لە ئاداری ساڵی رابردووەوە 11 جار سوودی بانکیی زیادکردووە، بەتایبەتی کاتێک لە حوزەیرانی ساڵی رابردوودا و بەهۆی کاریگەرییەکانی شەڕی ئۆکراینا، هەڵاوسان گەیشتە 9.1٪، ئەوەش بەرزترین ئاستی هەڵاوسان بوو لەو وڵاتە لە 41 ساڵی رابردوودا.
 
بانکی ناوەندی ئامانجیەتی هەڵاوسان بۆ 2٪ دابەزێنێت
 
مانگی رابردوو، بانکی ناوەندیی ئەمریکا جارێکی دیکە سوودی بانکیی زیادکرد و جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکەکەش رایگەیاند، بڕیاری زیادکردن یان هێشتنەوەی رێژەی سوودی بانکی وەک خۆی لە کۆبوونەوەی داهاتووی بانکەکەیان لە مانگی ئەیلوولدا، دەوەستێتە سەر داتا ئابوورییەکان لەو وڵاتە.
 
دوای بڵاوبوونەوەی ئاماری هەڵاوسان کە کەمتر بوو لە پێشبینییەکان، نرخی زێڕ 10 دۆلار بەرزبووەوە و نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 1929 دۆلار، بەڵام دواتر بۆ خوار ئەو ئاستە.
 
لە رۆژانی رابردوودا و بەهۆی ترس لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە نزیکەی 1950 دۆلارەوە بۆ 1913 دۆلار دابەزی.
 
ترسی بازرگانان لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان ئەوەیە کە بە ئەگەری زۆرەوە وادەکات بانکی ناوەندی سوودی بانکی زیادبکات کە چارەسەری سەرەکییە بۆ دابەزاندنی هەڵاوسان، چونکە وادەکات بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە سەرەکییەکان بەرزببێتەوە، ئەوەش نرخی کاڵاکانی وەکو نەوت و زێڕ گرانتر دەکات بۆ هەڵگرانی دراوەکانی دیکەی جگە لە دۆلار.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.