دەستەی وەبەرهێنان: لە کابینەی نۆدا 3359 پڕۆژە جێبەجێکراون و مۆڵەت بە 786 کارگەش دراوە

10-07-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن وەبەرهێنان کابینەی نۆیەم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کورستاندا 3 هەزار و 359 پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێکراون؛ هەروەها مۆڵەت بە 786 کارگە دراوە. لە کۆی پڕۆژەکاندا هەولێر زۆرینەی بەرکەوتووە، دواتر سلێمانی، پاشان دهۆک و هەڵەبجە. 
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، زیاتر لە 98 هەزار دەستی کاری نێوخۆیی لەو پڕۆژانەدا کاریان کردووە.
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی رووداو لە ئەنجوومەنی وەزیران دەستی کەوتوون، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا 3359 پڕۆژە جێبەجێکراون؛ 1730 پڕۆژەیان لەسەر بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان بووە و 1629 پڕۆژەیان لەسەر بودجەی وەبەرهێنان.
 
پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەم لە 14 سێکتەردا جێبەجێکراون؛ زۆرینەیان سێکتەری رێگەوبان بوون، پاشان ئاو و ئاوەڕۆ، وزە، ژێرخان، پەروەردە، کشتوکاڵ و کەرتی دیکە. بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان 36 دامودەزگای هەرێمی کوردستان کاریان کردووە.
 
ژمارەی بەشێکی پڕۆژەکان لە سێکتەرە جیاکاندا:
 
سێکتەری رێگەو بان: 997 پڕۆژە 
ئاو و ئاوەڕۆ: 675 پڕۆژە 
وزە:  439 پڕۆژە
ژێرخان: 427 پڕۆژە
پەروەردە: 261 پڕۆژە
کشتوکاڵ: 190 پڕۆژە
 
لە کابینەی نۆیەمدا زۆرترین پڕۆژە لە هەولێر جێبەکراون، دواتر سلێمانی و پاشان دهۆک و هەڵەبجە؛ ژمارەی پڕۆژەکان بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
 
هەولێر؛ 1104 پڕۆژە بە گوژمەی 4 ترلیۆن و 984 ملیار و 745 ملیۆن دینار
سلێمانی؛ 644 پڕۆژە بە گوژمەی 2 ترلیۆن و 839 ملیۆن و 349 ملیۆن دینار
دهۆک؛ 617 پڕۆژە بە گوژمەی 2 ترلیۆن و 210 ملیار و 696 ملیۆن دینار
هەڵەبجە؛ 113 پڕۆژە بە گوژمەی 319 ملیار و 434 ملیۆن دینار
ئیدارەی گەرمیان؛ 160 پڕۆژە بە گوژمەی 604 ملیار و 719 ملیۆن دینار
ئیدارەی راپەڕین؛ 200 پڕۆژە بە گوژمەی 445 ملیار و 635 ملیۆن دینار
ئیدارەی سۆران؛ 338 پڕۆژە بە گوژمەی 460 ملیار و 450 ملیۆن دینار
ئیدارەی زاخۆ؛ 138 پڕۆژە بە گوژمەی 394 ملیار و 298 ملیۆن دینار
 
لە کابینەی نۆیەمدا دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی بە 277 پڕۆژە لە 11 سێکتەری جیاوازدا داوە کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
پیشەسازی 80 مۆڵەت؛ بازرگانی 69 مۆڵەت؛ گەشتیاری 39 مۆڵەت؛ فێرکردن 25 مۆڵەت؛ نیشتەجێبوون 22 مۆڵەت؛ تەندروستی 20 مۆڵەت؛ کشتوکاڵ 11 مۆڵەت؛ وەرزشی 7 مۆڵەت؛ بانک 2 مۆڵەت؛ خزمەتگوزاری 1 مۆڵەت و هونەری 1 مۆڵەت.
 
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا وەزارەتی بازرگانی مۆڵەتی بە 786 کارگەی جۆراوجۆر داوە بە سەرمایەی ملیارێک و 75 ملیۆن و 243 هەزار دینار.
 
مۆڵەتی کارگەکان بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
 
هەولێر؛ 488 کارگە
سلێمانی؛ 215 کارگە
دهۆک؛ 83 کارگە
هەڵەبجە؛ 0 کارگە
 
بەرگەشت ئاکرەیی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی وەبەرهێنان ئەمڕۆ (دووشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە 100 هەزار هەلی کار رەخسێندراوە؛ زیاتر لە 96%ـی دەستی کاری نێوخۆیی بووە.
 
لە پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمدا، 102 هەزار و 276 کەس کاریان کردووە، لەنێویاندا 98 هەزار و 249 کەسیان نێوخۆیی بوون و 2 هەزار و 588 کەسیش بیانی بوون.
 
زۆرترین دەستی کاری نێوخۆیی لە پڕۆژەکاندا لە هەولێر بووە کە 49 هەزار و 3 کەس کاریان کردووە، دوای هەولێر سلێمانی دێت بە 22 هەزار و 914 کەس؛ لە دهۆک 18 هەزار 54 کەس؛ هەڵەبجە 375 کەس؛ ئیدارەی گەرمیان 3 هەزار و 18 کەس، ئیدارەی زاخۆ هەزار و 727 کەس؛ ئیدارەی سۆران 485 کەس و ئیدارەی راپەڕین 2 هەزار و 673 کەس لە پڕۆژەکاندا هەلی کاریان بۆ رەخساوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلاری ئەمریکی

لە ساڵی 2025 فرۆشتنى دۆلار لە عێراق دەگۆڕدرێت

ساڵی 2025 بانکى ناوەندى فرۆشتنى دۆلار لە رێگەى سەکۆى ئەلیکترۆنى دادەخات و دەیداتە دەست ژمارەیەک بانک، 'فرۆشتنى دۆلار خێرا و زۆرتر دەبێت'، بە گوتەى پسپۆڕێکى بانکى، پێشبینى دەکرێت ئەمە بەهاى دینار بەرزبکاتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو بانکە ئەمساڵ 60.4 ملیار دۆلارى فرۆشتووە کە 93.3%ـی بۆ حەواڵەى دەرەکى بووە و چووەتە دەرەوەى عێراقەوە.