وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 12 رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 9.12.2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە.
 
تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە. 
 
یەکشەممە، 08ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دووشەممە یان سێشەممە، لیستی مووچەی مانگی 10 رادەگەیێندرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".
 
ئەو سەرچاوەیە گوتی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی کورتهێنان چارەسەر دەکات".
 
لەبارەی مووچەی مانگی 11، ئەو سەرچاوەیەی رووداو باسی لەوە کرد، "هەر لەم دوو رۆژەدا مووچەی مانگی 11ش دەنێردرێت و بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ش دەکرێت".