رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا و بەهۆی تەشەنەکردنی مەترسییە جیۆسیاسییەکان بەتایبەتی رووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، بەرزبووەوە.
ئاڵۆزییە جیۆسیاسییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەمڕۆ (دووشەممە، 9-12-2024) کاریگەریی کەمبوونەوەی خواستی چینیان لە بازاڕی نەوت، کاڵ کردەوە.
یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ 22 سەنت بەرزبووەوە و بە 71 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 22 سەنت بەرزبووەوە و، بە 67 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی نەوتی برێنت، هەفتەی رابردوو رێژەی 2.5٪ و نەوتی سووکی تەکساسیش 1.2٪ـی بەهای خۆیان لەدەستدا، دوای ئەوەی ناوەندەکانی وزە پێشبینیان کرد ساڵی داهاتوو نەوتی زیاتر دەخرێتە بازاڕەکانەوە.
لەلایەکی دیکەوە سعودیە نرخی نەوتی خۆی بۆ بازاڕەکانی ئاسیا لە مانگی یەکی ساڵی داهاتووەوە، دابەزاندووە بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە دوای ساڵی 2021ـەوە.
شرۆڤەکاران پێیان وایە کەمبوونەوەی خواست لەلایەن چینەوە، سعودیەی ناچارکردووە نرخی نەوتەکەی هەرزان بکات.
چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دوێنێ (یەکشەممە، 9-12-2024) کۆتاییان بە حکومەتی 50 ساڵەی ئەسەد هێنا.
تۆمۆمیچی ئاکوتا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری میتسۆبیشی یو ئێف جی لەو بارەیەوە رایگەیاند "رووداوەکانی سووریا مەترسییە جیۆسیاسییەکانیان لەنێو بازاڕی نەوت زیادکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ