بەهای 100 دۆلار 165 هەزار دیناری تێپەڕاند

09-11-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن دینار نرخی دینار و دۆلار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کاژێر 1:44ـی خولەکی دوانیوەڕۆی پێنجشەممە 9ـی تشرینی دووەمە و تاوەکو ئێستا بانکی ناوەندیی عێراق هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستووەتەڕوو. بەهای 100 دۆلاریش لە هەولێر 165 هەزار دیناری تێپەڕاند. 
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر ئەمڕۆ (09-11-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو، بەهای 100 دۆلار بە 165  هەزار دینار بوو، ئێستا ( کاژێر 1:44ـی دوانیوەڕۆ) بە 165 هەزار و 400 دینارە. 
 
ناجێگریی بەهای دینار بەردەوامە. رۆژی چوارشەممە 09ـی تشرینی یەکەم لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی 162 هەزار و 750 دینار و لەکاتی داخستنی 164 هەزار دینار بوو. 
 
ئەمڕۆ بازاڕی دراوی هەولێر دادەخرێت و تاوەکو رۆژی یەکشەممە (12ـی مانگ) ناکرێتەوە، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر پێشبینی دەکات هەفتەی داهاتوو بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی هەر لە دەوروبەری 165 و 164 هەزار دینار بمێنێتەوە. 
 
لەبارەی هۆکاری گۆڕانکاری لە بەهای دینار، حاجی سابیر باواجی گوتی، بارودۆخی سیاسی کاریگەری هەیە، هەروەها بانکی ناوەندی عێراق زۆر جدی نین لە کۆنترۆڵکردنی بەهای دینار و کاش لە بازاڕەکاندا.
 
تاوەکو  ئامادەکردنی ئەو هەواڵە، بانکی ناوەندیی عێراق هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستەڕوو. حاجی سابیر باواجی دەڵێت، "تاوەکو کاژێر 2:30ـی دوانیوەڕۆ دەوام هەیە و هەر دەبێت دۆلار بخاتەڕوو، لە بازاڕیش چاوەڕوانی ئەوەین بزانین چەند دەخەنەڕوو، چونکە بڕەکەی کاریگەری لەسەر بەهای دینار دەبێت."
 
زیاتر لە ساڵێکە بانکی ناوەندیی عێراق چەندین رێکاری گرتووەتەبەر بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ بەهای دینار لەنزمیدایە.
 
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانی دەوام نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشێت، بەڵام زۆرینەی پارەکەی بۆ حەواڵەیە و نایەتە نێو بازاڕەکانی کوردستان و عێراقەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاریگەریی پێناسی گومرگیی ئەمریکا لەسەر عێراق

پێناسى گومرگیی نوێى ئەمریکا داهاتى عێراق کەمدەکاتەوە

بڕیارێک لە واشنتنەوە، مشتومڕ و لێکەوتەکانى لە بەغدا گەرم کردووە کە سەپاندنى 39%ـی پێناسى گومرگییە بەسەر هەناردەى عێراق بۆ ئەمریکا، ئەگەرچى عێراق تەنیا نەوت بۆ ئەو وڵاتە هەناردە دەکات کە ئەو پێناسە نایگرێتەوە، بەڵام بە ناڕاستەوخۆ لەڕێگەى دابەینى نرخى نەوت، کارگەریی لەسەر داهاتەکەى دەبێت کە سەرچاوەى نزیکەى 90% پارەى بودجەکەیەتى.