ئەردۆغان: مووچەی فەرمانبەران 45٪ زیاد دەکەین

09-05-2023
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، مووچەی فەرمانبەران 45٪ زیاد دەکەن، ئەوەش بەر لە پێنج رۆژ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە دێت.
 
رۆژی سێشەممە، 09-05-2023، ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی تورکیا لەسەر زاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "مووچەی فەرمانبەران بە رێژەی 45٪ زیاد دەکەین. بەم شێوەیەش، کەمترین ئاستی مووچەی مانگانەی فەرمانبەری کەرتی گشتی بۆ 15 هەزار لیرە (798 دۆلار) بەرز دەکەینەوە".
 
ئەردۆغان باسی لەوەشکرد، بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی وڵاتەکەی.
 
رۆژی یەکشەممە، 14-05-2023، هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی تورکیا بەڕێوەدەچێت؛ دۆخی ئابووریی ئەو وڵاتەش یەکێکە لە مژارە سەرەکییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن.
 
بڕیارەکە لە کاتێکدایە، لە ساڵ و نیوی رابردوودا بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار زۆر دابەزیوە، ئەوەش کاریگەریی لەسەر ژیانی هاونیشتمانییان و هاووڵاتییان هەبووە؛ هەڵاوسانیش بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە تشرینی یەکەمی رابردوودا گەیشتە 85.5٪ کە بەرزترین ئاست بوو لە 24 ساڵی رابردوودا. 
 
بەپێی دوایین ئاماری ناوەندی ئاماری تورکیا، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا هەڵاوسان لەسەر ئاستی ساڵانە لە تورکیا زیاتر لە 2٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 43.63٪.
 
سەرۆککۆماری تورکیا لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی دەدات وەک رێگەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئابووری؛ هاوکات بەڵێنی داوە هەڵاوسان کەمبکاتەوە و گەشە بە ئابووریی تورکیا بدات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بانکی ناوەندیی عێراق

بانکی ناوەندی پێداویستییەکانی حەواڵەکردنی پارە بۆ هاووڵاتییانی بیانی دیاریدەکات

بانکی ناوەندیی عێراق ئەو بەڵگەنامە و پێداویستییانە دیاریدەکات کە پێویستە کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لەو بیانییانەی وەربگرن کاتێک لە عێراقەوە پارە حەواڵە دەکەن. راوێژکارێکی بانکە تایبەتەکانی عێراقیش دەڵێت، "بۆ دڵنیایی زیاترە لە حەواڵەکردنی پارە."