حکومەتی عێراق 400 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە رووداوی گوت، 400 ملیاری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت. سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، کۆتایی هەفتەی داهاتوو 400 ملیارەکە دەگات.
رۆژی سێشەممە 9ی ئایاری 2023 سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری دا 400 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
هەروەها فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداوی گوت، "ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە 400 ملیاری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و کۆتایی هەفتەی داهاتوو دوای تەواوکردنی رێکارە کارگێڕییەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت."
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق 400 ملیار دیناری بۆ مووچە رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد.
بەپێی ئەو زانیارییەی کە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، رۆژی پێنجشەممە 11-05-2023 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لە 24 کاژێری داهاتوودا وەزارەتی دارایی لیستی مووچە رادەگەیێنێت و وەکو قەرەبووی دواکەوتنی مووچە، بڕیارە رۆژەکانی دابەشکردنی مووچە کەمتر بکاتەوە و لە یەکەم رۆژی دابەشکردنی مووچەدا وەزارەتی تەندروستی و چەند شوێنێکی دیکە مووچە وەربگرن.