لە ئەمریکا پێشنیاز دەکرێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وەکو تەکسی بەکاربهێنرێت

09-05-2022
A+ A-

رووداو- هەولێر 

لە ویلایەتی فلۆریدا و لۆسەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا سەرقاڵی دانانی یاسا و رێسان بۆ ئەوەی مۆڵەت بە کۆمپانیاکان بدەن گواستنەوەی ئاسمانی بۆ تاکەکەسەکان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان رێکبخەن. پێشبینی دەکرێت یەکەم گەشتی لەو جۆرە لەو دوو ویلایەتە لە ساڵی 2024 دا ئەنجام بدرێت.  
 
کۆمپانیایەکی تازە دامەزراوی ئەمریکی پێیوایە گواستنەوەی ئاسمانیی هاتووچۆی هاووڵاتییان ئاسان دەکات. کۆمپانیای (ئێکس وینگ)ی ئەمریکی فڕۆکەیەکی دروستکردووە کە پێویستی بە فڕۆکەوان نییە. فڕۆکەیەکی بچووکە کە بە مەبەستی گواستنەوەی خەڵک بە نرخێکی گونجاو دیزاینکراوە و ئێستا تاقیدەکرێتەوە.
 
مارک پێت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێکس وینگ دەڵێت، "زۆربەی رووداوەکانی فڕۆکە بەهۆی هەڵەی فڕۆکەوانەوە روویانداوە. زۆربەی هەرە زۆری رووداوەکان بەو جۆرە بووە. فڕۆکەوان گوشارێکی دەروونی زۆری لەسەرە کاتێک کە فڕۆکەکە دەفڕێنێ. هەربۆیە ئەم کارەی ئێمە دەستمان پێکردووە یارمەتی کەمبوونەوەی رووداوەکان دەدات."
 
هاوکات لەگەڵ قەرەباڵخبوونی شارە گەورەکان، بیرۆکەی تاکسی ئاسمانی لەلایەن چەندین کۆمپانیای تەکنەلۆژییەوە پەرەی پێدەدرێت، وەک کۆمپانیاکانی ئارچێر، جۆبی و ویسک. 
 
جگە لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ گواستنەوە، ئەو کۆمپانیانە هەوڵدەدەن بە هاوبەشکردنی گەشتەکان، نرخەکانی گواستنەوەی ئاسمانی دابەزێنن.
 
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێکس وینگ دەڵێت، "دەتوانی نرخی گواستنەوەی ئاسمانی بەپێی مەودا دابەزێنیت و ئاڕاستەی کاری بازرگانی بگۆڕی. دەتوانین دەست بە تەکسی ئاسمانی بکەین. نەمانی فڕۆکەوانیش یارمەتیدەرە نرخ دابەزێنین."
 
ریان ئۆڵسۆن فڕۆکەوانێکە و بۆ کۆمپانیای ئێکس وینگ کاردەکات. ئەو دەڵێت، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی کۆمپانیاکەی بە جۆرێک دەبێت هیچ کێشە دروست نابێت.
 
ریان ئۆڵسۆن دەڵێت، "ئەوەی کە زۆر سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە ئەم فڕۆکەیە وەک رۆبۆت وایە. مرۆڤ هەموو جارێ هەمان کار بە شێوازی جیاواز دەکات، بەڵام ئەم فڕۆکەیە هەموو جارێک بە یەک شێواز کارەکانی ئەنجام دەدات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.