زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی و ناردنی مووچە

09-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا و لەگەڵ تەیف سامی کۆبووەوە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، "ئەمڕۆ لێکتێگەیشتنی زۆر باش هەبوو لەنێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا."
 
رۆژی یەکشەممە، 09ـی ئاداری 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ کاژێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ، شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق و سەرۆکی دەستەی خانەنشینانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا لێکتێگەیشتنی زۆر باش هەبوو سەبارەت بە لیستی مووچەی مانگی دوو و کێشەی خانەنشینان."
 
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، ئەو سەرچاوەیە گوتی، "کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە لیستی مووچەی مانگی دوو و کێشەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان." دەشڵێت، "سبەی کۆبوونەوەی دووەم دەکرێت. لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لێکتێگەیشتنی زۆر باش لەنێوان هەردوولا دا هەبوو."
 
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، "ئەگەر سبەی لە کۆبوونەوەی دووەم گەیشتنە ئەنجام، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەر سبەی مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت."
 
بە گوێری زانیارییەکانی رووداو، شاندەکەی ئەمڕۆ پێکهاتوون لە فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی هەرێمی حکومەتی کوردستان لە بەغدا، کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان.
 
مووچەى یەک مانگى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان زیاتر لە 900 ملیار دینارە، سەرەتاى ئەم ساڵ هەردوولا رێککەوتن کە مووچەى مانگى کانوونى دووەم بکرێتە بنەما بۆ مووچەى سەرجەم مانگەکانى دیکەى ساڵی 2025.
 
سۆران عومەر، ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، نوێترین داواکاریى وەزیرى دارایی فیدراڵ لە شاندەکە ئەوە بووە کە 3%ـى پارەى لێبڕینى خانەنیشنى 2014 بە دواوە رادەست بکەن بەوپێیەى لەو ماوەیەدا بەغدا 10%ـى لە مووچە بڕیوە بۆ خانەنشینى لەکاتێکدا هەرێمى کوردستان 7%ـى بڕیوە، بۆیە داواى ئەو 3%یە دەکات کە وەرنەگیراوە.
 
بەگوێرەى یاسای خانەنشینى یەکگرتووى عێراق، 10%ـى مووچەى فەرمانبەران بۆ سندووقى خانەنشینى دەبڕدرێت، لەکاتێکدا بە گوێرەى یاسای خانەنشینى لە هەرێمى کوردستان، رێژەى بڕینەکە لە 7% بووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی هێشتا ماویەتی.

کۆماری فەسائیلەکان؛ چۆن ترەمپ مووشەکبارانی گرووپە شیعەکانی عێراقی راگرت؟

کاتێک لە کەرکووکەوە بەرەو بەغدا دەچیت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتر لە پایتەختەکە، دەسەڵاتی گرووپە شیعییەکان زیاتر دەردەکەوێت. ئاڵا رەش و سەوزەکان لە رێگەدا بە بەردەوامی دەبینرێن، وەکو شایەتێک بۆ هەژموونێک کە چاو ناتوانێت هەڵەی تێدا بکات.