دەستەی دەستپاکیی عێراق: بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری بانکی (TBI) دەستگیرکرا

09-02-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەستپاکیی عێراق دەستگیرکردنی حەمدیە جاف، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتری بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) راگەیاند و گوتی، "ئەو کاتەی بەڕێوەبەری گشتیی بانکەکە بووە، بڕی زیاتر لە 90 ملیار دینار عێراقی زیانی بە ماڵی گشتی گەیاندووە." 
 
رۆژی پێنجشەممە، 9-2-2023، دەستەی دەستپاکیی عێراق دەستگیرکردنی حەمدیە جاف، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی عێراق بۆ بازرگانی ناسراو بە (TBI) راگەیاند و ئاشکرایکرد، هاوکات بووە لەگەڵ سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی بۆ وڵاتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو، چونکە حەمدیە جاف هەڵاتبوو بۆ ئەو وڵاتە.
 
دەستەی دەستپاکیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، "دەستگیرکردنی حەمدیە جاف دوای تێوەگلانی دێت لە پرسی گەندەڵیی کارگێڕی و دارایی ؟و پێشتر فەرمانگەی گێڕانەوە  ژمارەیەک دۆسیەی لەبارەی هەڵاتوو ئامادەکردبوو و 17 دۆسیە بۆ سەرۆکایەتی داراکاری گشتی نارد بەمەبەستی ناردنی بۆ ئیمارات بۆ رادەستکردنەوەی سزادراوەکە بە رێگەی دیپلۆماسی."
 
دەستەی دەستپاکیی عێراق روونیشیکردووەتەوە، تۆمەتبارەکە ئەو کاتەی بەڕێوەبەری گشتیی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بووە زیانی زۆری بە سامانی گشتی گەیاندووە و قەبارەی زیانەکە گەیشتووەتە یەک ملیار و 116 ملیۆن و 24 هەزار و 788 دۆلاری ئەمریکی، کە دەکاتە 90 ملیار و 786 ملیۆن و 20 هەزار و 500 دینار، ئەوەش لە بڕیارە سزاییەکان روونکراوەتەوە کە لە دادگە تایبەتمەندەکانەوە لە دژی سزادراوی هەڵاتوو دەرچووە.
 
هادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق لەوبارەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کارێکی باشکراوە یەکێک لە گەندەڵەکان دەستگیرکراوە، بەڵام کاری لەوە باشتر ئەوەیە بتوانرێت 'سەرە گەورەکان' دەستگیربکرێن، ئەوانەی لە پشتەوەی حەمدیە جافەوە بوون، بڕە پارەکەش کەم نییە کە دزراوە، بەڵام هێشتا قەترەیەکە لە دەریای ئەو پارە دزراوانەی ئەو کەسانەی کاری بۆ کردوون."
 
کۆتاییەکانی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2021، دادگەی کەرخی تایبەت بە پرسەکانی گەندەڵی، بەبێ ئامادەبوونی خۆی، سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بۆ حەمدیە جاف، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی (TBI) دەرکرد و رایگەیاند "بەهۆی زیانگەیاندنەوەیە بە بڕی 40 ملیۆن دینار لە سامانی گشتی عێراق".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.