دانەگاز ئاستێکی پێوانەیی لە بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی کوردستان تۆماردەکات

09-02-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیای دانەگاز لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستان بەرزکردووەتەوە بۆ رۆژانە 500 ملیۆن پێی سێجا کە "ئاستێکی پێوانەییە."
 
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای دانەگاز کە رۆژی 8ـی شوبات بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2022 دا ئاستی بەرهەمهێنانی گازی بە رێژەی 1٪ بەرزکردووەتەوە بۆ رۆژانە 34 هەزار و 300 بەرمیل هاوتای نەوت. هاوکات لە نیوەی دووەمی ئەو ساڵەدا توانای بەرهەمهێنانی لە رێگەی پێشخستنی کێڵگەی گازی کۆرمۆرەوە رۆژانە بەبڕی 50 ملیۆن پێی سێجا بەرزکردووەتەوە، ئەوەش پەیوەست بووە بە بەرزکردنەوەی توانای بەرهەرمهێنان، بەڵام لە رۆژی 14ـی مانگی یەکی ئەمساڵەوە، ئەو توانایە کەڵکی لێوەرگیراوە و لە بەرهەمهێنانی گازدا رەنگی داوەتەوە و جێبەجێکراوە، بە جۆرێک ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە دوای 14ی 1ی 2023 دا رۆژانە 50 ملیۆن پێی سێجا زیادبووە و لە 450 ملیۆن پێی سێجاوە بۆ 500 ملیۆن پێی سێجا بەرزبووەتەوە.
 
مەبەست لە بەرهەمهێنانی 34 هەزار و 300 بەرمیل هاوتای نەوت، ئەوەیە کە کۆی بەرهەمهێنانی ئەو سێ جۆر بەرهەمە ئەگەر بە بەرمیل بپێوردرێت هاوتایە بە 34 هەزار و 300 بەرمیل نەوت.
 
کۆمپانیای دانەگاز هەروەها رایگەیاندووە لەو پێنج بیرەی کە پلانی بۆیان دارشتووە، 4 بیریان هەڵکۆڵیوە لە چوارچێوەی پلانی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆردا.
 
کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاندووە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی لە هەرێمی کوردستاندا، پێشبینی دەکات ئەگەر نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا بمێنێتەوە، داهاتی کۆمپانیاکە زیادبکات.
 
دانەگاز ئاشکرای کردووە پوختەی داهاتی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2022دا بەراورد بە ساڵی 2021 بە رێژەی 53٪ بەرزبووەتەوە بۆ 196 ملیۆن دۆلار.
 
دانەگاز لە هەرێمی کوردستان گازی سرووشتی، گازی کۆندێنسەیت و گازی ئیڵ پی جی بەرهەمدەهێنێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی مێهران

لە 8 مانگدا هەناردەی دەروازەی سنووریی مێهران زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە

بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 8 مانگدا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار شتومەک هەناردەی وڵاتان کراوە