رووداو دیجیتاڵ
دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، بەهای لیرەی سووری بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە و بەراورد بە پێش رووخانی دەسەڵاتی بەعس، نزیکەی 200% بەرزبووەتەوە.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، کاژێر 01:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 08-12-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت بەهای "یەک ملیۆن لیرەی سووری، گەیشتە 285 هەزار دینار."
لە کاژێر 10:00ـی بەیانیش، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی بازاڕی دراو لە هەولێر بە رووداوی گوتبوو "ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 150 هەزار دینارە".
بەرزبوونەوەی بەهای دراوی سووری لەکاتێکدایە؛ دوێنێ یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 110 هەزار دینار بوو. لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو پێش تەشەنەسەندنی شەڕ، یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 100 هەزار دینار بوو.
بەرامبەر بە دۆلاریش ئێستا یەک ملیۆن لیرەی سووری بەرامبەر 190 دۆلارە، لەکاتێکدا پێش رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، 67 دۆلار بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ