بەهای لیرەی سووری 50% بەرزبووەوە

رووداو دیجیتاڵ

دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەساد، لیرەی سووری بەڕێژەی 50% بەرزبووەوە و ئەمڕۆ ملیۆنێک لیرە بەرامبەر 150 هەزار دینارە.
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی بازاڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 150 هەزار دینارە".
 
هەفتەی رابردوو پێش فراوانبوونی شەڕ، یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 100 هەزار دینار بوو.
 
بەرامبەر بە دۆلاریش ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووری بەرامبەر 100 دۆلارە، لەکاتێکدا پێش رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، 67 دۆلار بوو.
 
بەراورد بە دوێنێ، بەهای دۆلار بەرامبەر دینار جێگیرە و 100 دۆلار بە 151 هەزار دینارە.