لیژنەیەکی پەرلەمان میوانداری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەکات


رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیان سبەی میوانداری مستەفا غالیب موخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەکات؛ سەبارەت بە زیادکردنی رۆژانەی دراو و چاپکردنی دراوی 20 هەزار دیناری.
 
د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 08-10-2022، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لیژنەی دارایی رۆژی یەکشەممە میوانداری پارێزگاری بانکی ناوەندی دەکات؛ سەبارەت بە زیادکردن (مەزاد)ی رۆژانەی دراو لە بانکەکە و چاپکردنی دراوی 20 هەزار دیناری".
 
د. نەرمین گوتیشی: "سبەی یەدەگی فیدراڵی و کاری بانکەکانی عێراق لەگەڵ سیاسەتی تەختینە چەند تەوەرێکی دیکەی میوانداریکردنی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەبن".
 
مستەفا غالیب موخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە دیداری رافیدەین 2022، کە لە کۆتایی مانگی رابردوودا لە بەغدا بەڕێوەچوو، رایگەیاند: "بانکی ناوەندی بۆ ئاسانکردنی مامەڵەی دارایی دراوێکی نوێ چاپ دەکات کە 20 هەزار دینارە"، بەڵام مەترسی هەیە ئەم هەنگاوە هەڵاوسان لە عێراق زیاد بکات.